المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: عێراق خوازیاری پەیوەندی پتەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەشێوەیەك کە بەرژەوەندی هاوبەش مسۆگەربکات


23:09 عێراق
2024-05-06
99799

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال  رەشید دوپاتیکردەوە، سەقامگیریی عێراق لەڕووی ئاسایشەوە، بناغەی بنەڕەتییە بۆ گەشەپێدان لە هەموو ئاستەکاندا.
نوسيگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-ئەمڕۆ دووشەممە 6-5-2024 سەرۆك کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەك شرۆڤەکاری سیاسی و لە سەرەتای دیدارەکەدا دوپاتیکردەوە، کە سەرۆکایەتی کۆمار دیدار و وتووێژی هەمەچەشنە لەخۆدەگرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوە جۆراوجۆرەکان، لە دیارترینیان یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە هێزە سیاسییەکان دیدگاکان لە نێوان خۆیاندا یەکبخەن و هەر ئاستەنگێك تێپەڕێنن، کە رێگری بکات لە گەیشتن بە چارەسەری لۆژیکی و کۆتایی بۆ زۆرێك لەو پرسانەی روبەڕوی وڵات دەبنەوە.
هەروەها باسی لە چالاکییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، لە  پێشکەشکردنی کۆمەڵێک رەشنوسی یاسا بە ئەنجومەنی نوێنەران، وەک رەشنوسی یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، رەشنوسی یاسای هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی هەڵوەشاوەی سەرکردایەتی رژێمی لەناوچوو سەبارەت بە زەوتکردنی موڵك، رەشنوسی یاسای دەسەڵاتی باڵای پاڵپشتیکردنی ژنان، رەشنوسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان، رەشنوسی یاسای گەڕاندنەوەی داهاتی گەندەڵی، بەمەبەستی پەسەندکردنیان بەوپێیەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە پێداویستییەکانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
هاوکات سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکایەتی کۆمار نامەیەکی زۆری لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوەکانەوە پێگەیشتوە، کە پشتڕاستیدەکەنەوە سەرەڕای کۆتاییهاتنی سزای دەستگیرکراوەکانیان، بەڵام ئازادنەکراون، لەڕوانگەی رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمارەوە، لیژنەیەک لە  نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی پێکهێنرا و پاش چەندین کۆبونەوە، دەرئەنجام ئازادکردنی نزیکەی (٩) هەزار لەو دەستگیرکراوانەی لێکەوتەوە.
سەرۆك کۆمار رونیکردەوە، کە عێراق پەیوەندی سیاسی و ئابوری بەهێزی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان و هەمیشە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموولایەك بەهێزتربکات، بەشێوەیەك کە بەرژەوەندی هاوبەش مسۆگەربکات و ئاسایش و سەقامگیری پەرەپێبدات.
سەرۆك کۆمار ئاماژەی کرد بە گرنگی رۆڵی شرۆڤەکارانی سیاسی و پسپۆڕانی کاروباری عێراق و رادەی ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەی لەسەر شانیانە لە خستنەڕووی بیرۆکە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەکان.
لە بەرامبەردا شرۆڤەکارانی سیاسی پێزانینی خۆیان بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆك کۆمار و بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ پرسەکانی هاووڵاتیان دەربڕی و جەختیان لە گرنگی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێزیان کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بیرۆکە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 116
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4787
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 5755
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3532
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3957
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4160
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5515
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5713
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3995
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6655
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12374
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6292
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10947
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9492
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10704
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10223
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 11216