المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: خوێنی عێراقییەکان وەک ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان بۆ هەر لایەنێك رەتدەکەینەوە


18:57 عێراق
2024-05-16
28614

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دانیشتنی دەستپێکی کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی لە 33یەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، کە لە شانشینی بەحرێن بەڕێوەچوو، بەشداریکرد و رایگەیاند خوێنی عێراقییەکان وەک ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان بۆ هەر لایەنێك رەتدەکەینەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-لەگەڵ گەیشتنی سەرۆك کۆمار بۆ کۆشکی ساخیر لەلایەن  شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پادشای شانشینی بەحرێن پێشوازی لێکرا.

سەرۆك کۆمار لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبی وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لەوە کرد کە عێراق لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆی بەپێی بنەماکان دەڕواتە پێشەوە، کە گرنگترینیان پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆ و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دیکەیە. بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا عێراق بە توندی ئەو پێشێلکارییانە ڕەتدەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر سەروەریی وڵاتەکەی و یەکپارچەیی خاکەکەی و سەلامەتی هاووڵاتییەکانی هەیە لە ژێر هەر بارودۆخێکدا، دژی بەکارهێنانی خاکەکەیەتی وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان و دژی رژانی خوێنی کوڕەکانیەتی کە ببێتە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی هەر لایەنێك.
سەرۆک کۆمار له بەردەوامی ئەو پێشێلکاریانه و کاردانەوه هاوپێچەکان هۆشداری دا و جەختیکردەوه که ئەوانه دەبنەهۆی ناسەقامگیریی تەواوی ناوچەکه.

 سەرۆک کۆمار تیشکی خستەسەر بارودۆخی وڵات، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ شاهیدی شۆڕشێکی ئابووری و خزمەتگوزارییە، کە حکومەتەکەی لە کردنەوەی پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە بۆ گەلەکەی پەسندی کردووە.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتەی  سەرۆك کۆمارە:

خاوەن شکۆ بەڕێز شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە پادشای شانشینی بەحرێن
خاوەن شکۆ و سەرۆك و خاوەن پایە بەڕێزەکان
برای بەڕێز ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی

ئامادەبوانی بەڕێز..

سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت..

جێگای خۆشحاڵییە، کە ئەمڕۆ لە مەنامەى ئازیز لەگەڵ ئێوەدابین بۆ بەشداریکردن لە کارەکانى 33یەمین لوتکەی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبى و ئەم دەرفەتە بە هەل دەزانم، کە بە ناوی خۆم و بەناوی گەلى عێراقەوە سوپاسی بەڕێزتان و گەلی برای بەحرێن بکەم بۆ ئەو پێشوازیە گەرم و میوانداریەی بەڕێزتان، هەروەها پیرۆزبایش لە بەڕێزتان دەکەم بەبۆنەی سەرۆکایەتی ئەم ئەنجومەنەمان لە 33یەمین خولیدا، بەئومێد و متمانەوە لە توانا و دانایی تەواوی بەڕێزت دەڕوانین لە بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەم لوتکەیە لەپێناو کاری هاوبەشی عەرەبی.

هەروەها سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم بۆ بەڕێز شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود پادشای شانشینی عەرەبی سعودیە و بەڕێز شازادە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ بەڕێوەبردنی باشی کارەکانی لوتکەی عەرەبی لە 32یەمین خولیدا.
هەروەها سوپاسێکی دڵسۆزانە بۆ برای بەڕێز ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و کارمەندانی ئەمیندارێتی گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی بۆ هەوڵەکانیان لە ئامادەکاری و بەشداری چالاکانەیان لە رێکخستنی ئەم کۆبونەوەیەدا.

خاوەن شکۆ و سەرۆك و خاوەن پایە بەڕێزەکان

کۆبونەوەی ئەمڕۆمان هاوکاتە لەگەڵ کاردانەوەی بەردەوامی ئەو دەستدرێژییە دوژمنکارانەیەی، کە قەوارەی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات و بە پێشێلکردنێکی ئاشکرای بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی و وێرانکردن و خوێنڕشتن بەتایبەتی منداڵان و ژنان و بەساڵاچوانی بێتاوان، دادەنرێت و بوەتەهۆی شەهیدبون و بریندارکردن و دەربەدەرکردنی زیاتر لە 100 هەزار فەڵەستینی بەشێوەیەکی سیستماتیك و دڕندانە، کە بە هەموو پێوەرێك جینۆسایدە.

لێرەوە هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەت و گەلی عێراق لەبارەی دۆزی فەڵەستین و پاڵپشتی عێراق بۆ خۆڕاگری گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر ئەم پەلامارە دڕندانە بەردەوامەدا دوپاتدەکەینەوە، هاوکات جەختدەکەینەوە لە هاودەنگیی ڕەهای عێراق لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە بەدیهێنانی خواستەکانیان و بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواکانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، کە قودسی پیرۆز پایتەختەکەیەتی بەگوێرەی بڕیارنامەکانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی و بەدەستهێنانەوەی هەموو خاکە داگیرکراوەکان.

عێراق پشتگیری لە هەموو پێشهاتە ئەرێنییەکان دەکات، کە بەشدارە لە وەستاندنی ململانێی ناوخۆیی لە سوریا، هەروەها هەڵوێستی خۆی نوێدەکاتەوە و داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی و کارکردن دەکات بۆ پاککردنەوەی لە هەموو ئەو بابەتانەی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی تێکدەدەن، لەگەڵ داوای ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ گەلی سوریای برا.

سەبارەت بە روداوەکانی کۆماری سودان، داوا لە هەموو لایەنە ناکۆکەکان دەکەین، هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی رابگرن و پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی راستەقینە بۆ قەیرانەکە، ئەو ململانێیەی بەداخەوە لەنێوان برایانی ئەم وڵاتە ئازیزەدا هەیە ناگات بە هیچ جگە لە کاردانەوەی نەرێنی زیاتر نەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لێرەوە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی لە کۆماری سودانی برا و گەڕاندنەوەی رێبازی گۆڕانی مەدەنی لەڕێگەی لایەنە مەدەنی و سەربازییەکانەوە و وەلانانی ناکۆکی و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی دوپاتدەکاتەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی سودانی برا.

حکومەت و گەلی عێراق پاڵپشتی تەواوی خۆیان و راوەستان شانبەشانی براکانیان لە لوبنان نوێ دەکەنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە ئابورییەکان و کاریگەرییەکانی قەیرانەکانی ناوچەیی و جیهانی، هاوکات عێراق پاڵپشتی هەموو هەوڵەکان دەکات کە ئامانجیان چارەسەرکردنی ناکۆکی سیاسی و بنیاتنانی پردی متمانەیە بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و خواستەکانی گەلی لوبنانی برا.

هەروەها عێراق پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات، کە داوای گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ لیبیا و بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتیمانی دەکات، لەپاڵ گرتنەبەری بژاردەی سیاسی و دیالۆگی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی دیدێکی نیشتمانی، کە برایانی لیبیا کۆبکاتەوە و ئاشتی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی لێ بێتەدی بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلی لیبیای برا لە ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابوریدا.
هاوکات عێراق پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکان دەکات، کە ئامانج لێیان دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسییە تا یەکێتی و سەروەریی یەمەنی برا بپارێزێت، هەروەها پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەکات بەم ئاراستەیە بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی یەمەن و گەیشتن بە خواستەکانیان لە سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا.

عێراق هەڵوێستی پتەوی خۆی دوپاتدەکاتەوە لەسەر بنەمای رێزگرتنی تەواو بۆ یەکڕیزی و سەروەریی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ بەسەر تەواوی خاکەکەیدا، هەروەها پشتیوانی خۆی نوێ دەکاتەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا لە خزمەتی گەلە ئازیزەکەیدا.

برایان داوا لە ئێوە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکەم، هاریکاری جددی بکەن بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی بەهۆی کارەساتی سروشتی و گۆڕانکارییە بەرچاوەکانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتوە، وەك زیادبونی ناوچەکانی بەبیابانبون و کەمی ئاو. هەروەها داوادەکەم پەلەبکرێت لە داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم گۆڕانکاریانە لەڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

خاوەن شکۆ و سەرۆك و خاوەن پایە بەڕێزەکان

عێراق لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا بەگوێرەی کۆمەڵێك پرەنسیپ بەرەوپێشدەچێت، کە گرنگترینیان پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆ و رێزگرتنە لە سەروەریی وڵاتانی دیکە، لەهەمانکاتدا بە هەموو شێوەیەك ئەو پێشێلکارییانە رەتدەکاتەوە کە دەکرێنەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و هاووڵاتیانی لەژێر هەر بیانویەکدا بن بە بەکارهێنانی خاکی وەك گۆڕەپانێك بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان یان کە خوێنی گەلەکەی ببێتە ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی هەر لایەنێك، لەم روانگەیەوە هۆشداری دەدات لەوەی بەردەوامی ئەو پێشێلکارییانە کاردانەوەی دەبێت و هەموو ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات، کە خەڵکی عێراق قوربانییەکی زۆریان دا بۆ بەدەستهێنان و شکستپێهێنانی بەڵای تیرۆر بەناوی هەموو جیهانەوە.
ئەمڕۆ عێراق شۆڕشێکی ئابوری و خزمەتگوزاریی بەخۆوەدەبینێت، کە حکومەتەکەی سەرقاڵی کردنەوەی پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستەیە بۆ گەلەکەی، بەمجۆرە داوا بۆ برایانمان نوێ دەکەمەوە بۆ پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاریکاریی ئابوری و وەبەرهێنان لە ژێر رۆشنایی پێکهاتەکانی سەرکەوتنی سیاسی و ماددی و مرۆییەکان، کە عێراق وەك ژینگەیەکی وەبەرهێنان خاوەنییەتی و ئامادەکراوە بۆ گەیشتن بە پێشکەوتنی ئابوری و بەدیهێنانی خواستەکانی هەمومان بە پتەوکردنی کاری هاوبەش، هیوادارم لوتکەکەمان ئیرادەی گەلەکانمان بەرجەستەبکات بۆ چونەپێشەوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانمان و یەکخستنی وتەکانمان بۆ تاووتوێکردنی پرسەکانمان لە پێگەی دەستپێشخەرییەوە و بە هەموو دانایی و لۆژیکێکەوە.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کۆماری عەرەبی سوریای برا دەکەین، کە دەستبەرداری خولی 34ی ئاسایی ساڵی 2025 بوون لە بەرژەوەندی عێراق. ئێمەش بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنی براکانمان دەکەین لە بەغدای پایتەخت.
لەخودای گەورە داواکارین هەموومان سەرکەوتوبکات بۆ خزمەتی وڵاتەکانمان و هەمیشە بە یەکڕیزی هەڵوێست و گوتار لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا کۆببینەوە بۆ گەیشتن بەو ئایندەیەی، کە شایستەی گەلانمانە.

دوبارە سڵاوی خودای گەورەتان لێ بێت..

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الناطق باسم القائد العام يعلن تسارع انسحاب التحالف وتأهب القوات الأمنية

الناطق باسم القائد العام يعلن تسارع انسحاب التحالف وتأهب القوات الأمنية

2026-09-10 12:36 9952
تراجع محدود بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل

تراجع محدود بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل

2026-09-10 11:37 9873
أسعار صرف الدولار تلامس 156 ألفاً مع إغلاق بورصات العراق

أسعار صرف الدولار تلامس 156 ألفاً مع إغلاق بورصات العراق

2026-09-08 18:11 15246
لجنة أمنية لردع التحريض الطائفي وملاحقة صناع الفتنة بقوة القانون

لجنة أمنية لردع التحريض الطائفي وملاحقة صناع الفتنة بقوة القانون

2026-09-08 17:48 14388
ضبط مدير أملاك بلدية تكريت بتهمة التلاعب بتوزيع الأراضي

ضبط مدير أملاك بلدية تكريت بتهمة التلاعب بتوزيع الأراضي

2026-09-08 17:44 39015
الاتحادية ترد دعوى ممثلي الأقليات ضد محافظ نينوى ورئيس مجلس المحافظة

الاتحادية ترد دعوى ممثلي الأقليات ضد محافظ نينوى ورئيس مجلس المحافظة

2026-09-08 15:22 38225
روسيا والسعودية تدعوان لإيجاد حلول وسط لتنفيذ مذكرة إسلام آباد

روسيا والسعودية تدعوان لإيجاد حلول وسط لتنفيذ مذكرة إسلام آباد

2026-09-08 14:14 17408
منافسات الجولة السادسة من دوري نجوم العراق تتواصل اليوم بإقامة 3 مباريات

منافسات الجولة السادسة من دوري نجوم العراق تتواصل اليوم بإقامة 3 مباريات

2026-09-08 13:23 17873
الإيقاع بموظفين اثنين متلبسين بتسلم الرشوة في بلدية كربلاء

الإيقاع بموظفين اثنين متلبسين بتسلم الرشوة في بلدية كربلاء

2026-09-08 11:33 27220
قائمة صباحية بسعر صرف الدولار في بغداد وأربيل

قائمة صباحية بسعر صرف الدولار في بغداد وأربيل

2026-09-08 10:39 14969
العراق.. خمس محافظات تسجل دون الأربعين مئوية

العراق.. خمس محافظات تسجل دون الأربعين مئوية

2026-09-08 09:35 26965
التربية تعيد العمل بنظام المحاولات لطلبة السادس الإعدادي + وثيقة

التربية تعيد العمل بنظام المحاولات لطلبة السادس الإعدادي + وثيقة

2026-09-07 17:21 32464
الخارجية توفد لجنة إلى محافظة سمنان الإيرانية لمتابعة حادث الاعتداء على الطلبة العراقيين

الخارجية توفد لجنة إلى محافظة سمنان الإيرانية لمتابعة حادث الاعتداء على الطلبة العراقيين

2026-09-07 16:37 19116
أسعار صرف الدولار تتجاوز 155 ألف دينار في العراق

أسعار صرف الدولار تتجاوز 155 ألف دينار في العراق

2026-09-07 11:55 17693
كردستان.. تعرض مخيم سورداش لهجوم بثلاث طائرات مسيّرة فجر اليوم

كردستان.. تعرض مخيم سورداش لهجوم بثلاث طائرات مسيّرة فجر اليوم

2026-09-07 10:18 17172
الأنواء: أمطار وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-07 10:15 32020
الداخلية تحث على توخي الدقة في نقل الأخبار وتذكر برقم الإبلاغ 911

الداخلية تحث على توخي الدقة في نقل الأخبار وتذكر برقم الإبلاغ 911

2026-09-06 20:35 18822
مع إغلاق البورصات.. قفزة جديدة للدولار في بغداد وأربيل

مع إغلاق البورصات.. قفزة جديدة للدولار في بغداد وأربيل

2026-09-06 18:07 16357