المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران: حكومەتی عێراق بەرەو كۆتایی هێنان بەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەنگاو دەنێت


16:26 عێراق
2023-12-28
84937

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەتی عێراق بەرەو كۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەنگاو دەنێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەت هێرشەكان بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە عێراق ڕەتدەكاتەوە.
 

سەرۆك وەزیران، لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە لەگەڵ ، پێدرۆ سانچێز،سەرۆك وەزیران ئیسپانی لە كۆشكی حكومەت لە بەغدای پایتەختی  ڕایگەیاند: "گفتوگۆكردن لەكۆبوونەوەی دوو قۆڵی گرنگیمان ئەنجامدا، هەروەها و كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ هەردوو شاندەكە ئەنجامدا"، جەختی لەسەر "گرنگی پەیوەندی و پەرەپێدانی نێوان هەردوو وڵات (عێراق – ئیسپانیا) كردەوە ئەم پەیوەندییە لە چەند بوارێكدا".
ئاماژەی بەوەشدا، ڕێككەوتن كرا كە لە ماوەی ساڵێكدا كارنامەیەك دابنێین، تیایدا ڕێگەیەك بۆ گەیشتن بە چوارچێویەك بۆ بۆ هاوبەشێكی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئیسپانیا دابمەزرێنین، چوارچێوەی كار و پەیوەندییەكانمان لە بواری ئابووری، سیاسی، بوارەكانی كولتووری، و كۆمەڵایەتی"، ئاماژە بە "جەختكردنەوە لەسەر دەستپێكردنی ڕاوێژكاری سیاسی دەورەیی نێوان هەردوو وڵات، و چڕكردنەوەی سەردانی هاوبەشی نێوان هەردوولا، هەروها گرنگی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئیسپانیا لە دانیشتنی سێزدهەمی خۆیدا لە بەغدا لە ناوەڕاستی ساڵی 2024".
سەرۆك وەزیران "داوای لە ئیسپانیا كرد بەشداری لە كۆنفرانسی بەغدا  بكات، داوای لە كەرت و دامەزراوە عێراقییەكان كرد كاربكەنەوە و هاوكاری هاوتاكانیان لە ئیسپانیا بكەن".
سەرۆك وەزیران وتیشی: "ئەمڕۆ دیدارێكمان لەگەڵ كۆمپانیا ئیسپانییەكان دەبێت كە لە چوارچێوەی شاندی ئیسپانیا ئامادەن، هەروەها تاوتوێی وردتر لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان لە عێراق دەكرێت، كە پەرەسەندنی دۆخێكی بوونی كۆمپانیا بیانییەكانە بۆ وەبەرهێنان  و بە هاوبەشی لەگەڵ بازرگانان لە كەرتی عێراقدا كاربكەن یان پڕۆژە لەگەڵ حكومەت جێبەجێ بكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد: "باسێكی بەرفراوان لەسەر هاوكاری لە هەوڵەكان و گۆڕاوە كەشوهەواكان و سودوەرگرتن لە ئەزموونە پێشەنگەكان لە ئیسپانیا دەكرێت، جا پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی ئاوەوە هەبێت یان وەبەرهێنانی وزەی خۆر، ئێمەش هەوڵەكانی حكومەتمان لە ماوەی ساڵێكدا لەم بوارەدا بە ڕووبەڕووبوونەوەی نەرێنییەكان نیشان دا كاریگەرییەكانی سووتانی غازی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها دەستپێكردنی هەندێك پڕۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، هەروەها تیشكمان خستە سەر پرسی دابەزینی ئاستی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات، هەروەها جەختمان لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێراق كردەوە بۆ پاراستنی پشكی ئاو و مافەكانی بە بەرز نرخاندنی هەڵوێستی ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە ڕێبازی عێراق لەم بوارەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو دیالۆگانەی كە ئەنجام درا، بێبەش نەبوون لە گرنگیدان بە قووڵكردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل لەسەر بنەمای هاوكاری لەبواری وەرزش، بەتایبەتی تۆپی پێی، ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، كاساس ، زۆر بەناوبانگە لەنێو بازنەكانی جەماوەری عێراقیدا، جگە لەوەی ئەو خواستە گەورەیەی هەیە بۆ بینەرانی عێراقی بەدوای خولی ئیسپانیادا دەگەڕێن، پیرۆزبایی لە سەركەوتنی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠٣٠ لەگەڵ پورتوگال و مەغریب دەكات.
سەرۆك وەزیران لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەم سەردانە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختەشدا دێت كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ هێرشە گەورەكان كە بەرەو كردەوەی جینۆساید لە غەززە و ناوچە داگیركراوەكانی فەلەستین ڕوودەدات،هەروەها بە بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ئیسپانیا و هەڵوێستی بوێرانەی خۆی لە ئیدانەكردنی ئەم هێرشانەی كە بەرزبوونەتەوە بۆ ئاستی تاوان و جینۆساید ئەوە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان و یاساكانی جەنگی پێشێل كردووە".
سودانی هیوای خۆی بۆ "هەوڵی زیاتر بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی جیهان بۆ وەستاندنی شەڕی وێرانكەر و ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان و هەروەها ئازادكردنی دیل و بارمتەكانی دەربڕی.
لە لایەكی دیكەوە سەرۆكوەزیران وتی:" كۆبوونەوەكە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا گفتوگۆیەكی وردتری لەخۆگرتبوو كە پەیوەندی بە دۆخی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە هەبوو، بەتایبەتی كە ئیسپانیا بەشێكە لەم هاوپەیمانییە"، ئاماژەی بە "ڕۆڵی هاوپەیمانییەكە كرد و ئیسپانیا لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی تیرۆریستی، كە تێیدا سەركەوتوو بوو عێراق".
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی عێراق لەپرۆسەی ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكاندایە لەژێر ڕۆشنایی هێزە عێراقییە بەتواناكان"، جەختیشیكردەوە "حكومەتی عێراق بەرەو كۆتایی هێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت، كە ڕاوێژكاری ئەمنی لەخۆدەگرێت كە پاڵپشتی ئاسایش دەكەن هێزەكان لە بوارەكانی مەشق و ڕاوێژكاری و هاوكاری هەواڵگریدا”.

لە كۆتاییدا وتی: لەم دواییانەدا هێرش بۆ سەر بنكە سەربازییەكان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی عێراق كراوە و هەڵوێستی فەرمی و ڕوونی حكومەتمان دووپاتكردەوە كە ئەو هێرشانە ڕەتدەكاتەوە، كە پێمانوایە كردەوەی دوژمنكارانەن كە زیان بە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق دەگەیەنن و كاریگەرییان لەسەر ئاسایش وسەقامگیری وڵات، جەختمان لەسەر گرنگی پابەندبوون بەو ئەركە یاساییە كردەوە كە لەلایەن حكومەتەكانی عێراقەوە پێیان دراوە پێشینە بۆ ئەم ئامادەبوونە، كە دەبێت لە چوارچێوەی پشتیوانیكردن بێت بۆ هێزە ئەمنییەكان لە بوارەكانی مەشقكردندا، و نابێت زیاتر بێت سنووری ئەنجامدانی كردەوەی سەربازی بەو پێیەی نوێنەرایەتی پێشێلكردنی سەروەری عێراق دەكات، ئەمەش  جێگای قبوڵ نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەتی عێراق ئاگادار و پابەند و توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و شوێنی ڕاوێژكارە ئەمنییەكان".
سەبارەت بە پرسی فەلەستن، سەرۆك وەزیران وتی :"هەوڵەكانی حكومەت  بەردەوام و بەردەوامیش دەبێت "، دووپاتیشكردەوە " لە ئێستادا زۆر گرنگە كە ئەو شەڕە بوەسێنرێت".
سەرۆك وەزیران وتیشی "ویستی ئیسپانیا بۆ هاوكاری و كاری هاوبەش لە عێراق بەرز نرخاند و هیوای خۆی دەربڕی كە هەنگاوی كردەیی بۆ پتەوكردنی ئەم پەیوەندییە لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا هەبێت".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 584
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 544
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 532
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 3774
العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

العراق يتفاوض على تسليم سلاح الفصائل ويستعد لفتح منافذ نفطية جديدة

2026-10-01 21:33 8233
فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 4247
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 3947
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 4081
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 5574
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 5020
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 4512
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 10223
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 4594
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 4833
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 7971
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 5081
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 5992
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 6244