المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران: ئێمە نزیكین لە دەستەبەركردنی هەموو پێداویستییەكانی وڵات بۆ وەرگیراوەكان لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت


00:48 عێراق
2024-02-24
23566

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: ئێمە نزیكین لە دەستەبەركردنی هەموو پێداویستییەكانی وڵات بۆ وەرگیراوەكان لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ووتى: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی، سەردانی پاڵاوگەی باكوری كرد لە بێجی، كە دوای وەستانی كە زیاتر لە 10 ساڵی خایاند، نۆژەنكرایەوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا: كە زۆرێك لە عێراقییەكان چاوەڕێی ئەم دەستكەوتە گرنگەن دوای ئەو وێرانكارییەی بەسەر پاڵاوگەكەدا هات، یادی ئەو شەهید و بریندارانە دەكەنەوە كە بەرگریان لەم خاكە كرد و پاڵاوگەكەیان لە دەستی چەتەكانی تیرۆریستی داعش ڕزگار كرد، بۆ ئەوەی سەردەمێكی نوێ دەست پێبكات كە پاڵەوانەكان ئەندازیاران و كرێكارانی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوور كە تەحەدای دووبارە دروستكردنەوەی ئەم پاڵاوگەیەیان گرتە ئەستۆ.
سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: كە زۆرێك گومانیان لە گەڕانەوەی كەرەستەی پاڵاوگەكە هەبوو، كە بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق گەرێنرایەوە، وتیشی: بەم دەستكەوتە نزیكبووینەتەوە لە دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستییەكانی وڵات بۆ وەرگیراوەكان، كە درەنگتر نەبێت لە ناوەڕاست ساڵی داهاتوو، كە ملیارەها دۆلارمان بۆ پاشەكەوت دەكات، لە لایەنە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی دیكەدا بەكاردەهێنرێت، بە وەستاندنی هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت، بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەكانی چاكسازی بەدەستبهێنین.
سودانی راشیگەیاند: كە ئەم حكومەتە، لە ماوەی 15 مانگی بوونی خۆیدا، كەرتی نەوت و غازی خستۆتە سەرووی ئەولەویەتەكانییەوە، بەپێی بەرنامە و پلانی بیركراوە و پلانی وەبەرهێنانی ئەم سامانە، بە شێوەیەك كە باشترین داهات بەدەست دەهێنێت، جەختیشیكردەوە: لەسەر پێشكەوتنی ئامادەكردنی پلانێك بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، لە سیاسەتێكی نوێدا كە لە وەبەرهێنانی نەوتدا دەیگرینەبەر، لە پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی و بەرهەمهێناندا بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داهات.
هەروەها سەرۆك وەزیران لە وتەكەیدا لە میانەی كردنەوەی پاڵاوگەكەدا، وتی: ئێمە بەڕێزەوە بۆ ئەو شەهید و بریندارانە وەستاوین كە بەرگریان لەم خاكە كرد و پاڵاوگەكەیان لە دەستی چەتەكانی داعش ڕزگار كرد، و رونیشیكردەوە:  لە مانگی ئایاری 2023 سەردانی ئەم پاڵاوگەیەمان كرد، بۆ بینینی واقیعەكەی و زانینی ئامێرەكانی ، كە بە دەستپێشخەری هاوڵاتی باران ئەحمەد یونس، و بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق هات.
راشیگەیاند:  عێراق بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، هێشتا وەرگیراوەكانی نەوت هاوردە دەكات، سیاسەتێك كە دەیان ساڵە لە ئارادایە، و وتیشی:  بەم دەستكەوتە نزیك بووینەتەوە لە دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستییەكانی وڵات بۆ وەرگیراوەكان، لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت، و ڕەنگە پاڵەوانەكان پێش ئەم بەروارە سەرساممان بكەن.
رونیشیكردەوە: بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت بە ملیارەها دۆلار پاشەكەوت دەكرێت و بۆ لایەنە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانی دیكە تەرخان دەكرێت و ئەمەش چاكسازی ڕاستەقینەیە، و وتیشی:  ئیرادەی پاڵەوانەكانی ناو كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكور و كۆمپانیا نیشتمانییە پشتیوانەكان لە ماوەی 7 مانگدا ئەم دەستكەوتە نیشتمانییەیان بەدەست هێنا، و وا گریمانە دەكرا كە سنوورداركردنی كاتەكە ڕەنگە 3-4 ساڵ بخایەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:  عێراق مەحاڵەكان قبوڵ ناكات، و بەبێ گوێدانە سەختییەكان چارەسەر دروست دەكات، و ئەوە ئەو هێزەیە كە گرەوی لەسەر دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەحەددیاتەكان، و وتیشی:  حكوومەت كەرتی نەوت و غازی وەك یەكێك لە كارە لە پێشینەكانی خۆی داناوە، بەگوێرەی ئەو بەرنامە و پلانانەی كە بەباشی لێكۆڵینەوە كراون و تیشك دەخەنە سەر گرنگی وەبەرهێنانی ئەم سامانە بە شێوەیەك كە باشترین داهات بەدەست بهێنێت.
سەرۆك وەزیران هەر لە میانەی وتەكەیدا، باسی لەوەشكرد: كە  چووینە سەر ئەو پڕۆژانەی كە بۆ یەكەمجار جێبەجێ كراون، وەك وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ و ئەمڕۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كار دەكەن، و هەوڵی نیشتمانی لە زیاتر لە شوێنێك و كێڵگەیەكدایە بۆ كۆتاییهێنان بە سووتانی غاز لە ماوەی 3-5 ساڵ، و وتیشی:  ئێمە پلانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئامادە دەكەین لە سیاسەتێكی نوێ كە بە وەبەرهێنان لە نەوت لە پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی و بەرهەمهێناندا دەیگرینەبەر بۆ ئەوەی گەورەترین گەڕانەوە بەدەست بهێنیت.
دووپاتیشیكردەوە: كە  حكومەتەكەمان بەرەو پێشەوە دەڕوات، بە متمانە و ئیرادەی تەواوەوە، بۆ پێشكەشكردنی خزمەت بە خەڵك بەپێی بەرنامەی حكومەت، و بە پاڵپشتی و هاوكاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، و وتیشی:  ڕۆڵی لیژنەی وزە لە پەرلەمان، و سەرۆكەكەی كە ڕۆڵی سەرەكی بینی لە وەرگرتنەوەی كەرەستەی پاڵاوگەدا بە نرخ دەزانم.
جەختیشیكردەوە: كە ڕۆڵی گرنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەرز دەنرخێنم، بۆ هاوكاری و پاڵپشتییان لە بوژاندنەوەی ئەم پاڵاوگەی، و لە كۆتایی وتارەكەشیدا وتی:  پاڵاوگەی بێجی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شایەتحاڵی ڕوون و ئاشكرای ئیرادە و خۆڕاگری گەلی عێراق بێت.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه بإنهاء عقد إدارة وتشغيل مستشفى النجف الأشرف التعليمي

توجيه بإنهاء عقد إدارة وتشغيل مستشفى النجف الأشرف التعليمي

2026-10-05 12:31 707
خلية الإعلام الأمني تنفي الإفراج عن إرهابيين ونقلهم لكركوك

خلية الإعلام الأمني تنفي الإفراج عن إرهابيين ونقلهم لكركوك

2026-10-05 12:29 730
أسعار الدولار تلامس 160 ألف دينار في أسواق بغداد وأربيل

أسعار الدولار تلامس 160 ألف دينار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-05 11:30 1725
النزاهة تعتقل 3 موظفين بالديوانية بتهمة الرشوة والتلاعب بالأوامر الإدارية

النزاهة تعتقل 3 موظفين بالديوانية بتهمة الرشوة والتلاعب بالأوامر الإدارية

2026-10-05 10:37 2602
الأنواء: زخات مطر رعدية وارتفاع في درجات الحرارة

الأنواء: زخات مطر رعدية وارتفاع في درجات الحرارة

2026-10-05 09:34 2564
نتائجه تضاهي الماء.. مكون يومي يقلب موازين "الريجيم"

نتائجه تضاهي الماء.. مكون يومي يقلب موازين "الريجيم"

2026-10-04 23:28 4764
الزيدي وحمودي يؤكدان أهمية استكمال التشكيلة الحكومية وتجاوز التحديات الاقتصادية

الزيدي وحمودي يؤكدان أهمية استكمال التشكيلة الحكومية وتجاوز التحديات الاقتصادية

2026-10-04 22:46 4390
هيئة الأنواء الجوية تتوقع هطول أمطار ابتداءً من فجر الإثنين

هيئة الأنواء الجوية تتوقع هطول أمطار ابتداءً من فجر الإثنين

2026-10-04 21:53 10096
ضبط رئيس وأعضاء لجنة جباية ببلدية الشطرة لاستيلائهم على مال مملوك للدولة

ضبط رئيس وأعضاء لجنة جباية ببلدية الشطرة لاستيلائهم على مال مملوك للدولة

2026-10-04 20:41 10129
عواصف رعدية تُهدد سلامة الطيران.. تحذير جوي عاجل للمجال الجوي العراقي

عواصف رعدية تُهدد سلامة الطيران.. تحذير جوي عاجل للمجال الجوي العراقي

2026-10-04 19:37 8100
مع إغلاق البورصات.. الدولار يتجاوز 158 ألفاً في العراق

مع إغلاق البورصات.. الدولار يتجاوز 158 ألفاً في العراق

2026-10-04 18:55 5484
الناطق باسم القائد العام يعلن اعتقال المتورطين بالتجاوز على العلم الأمريكي ببغداد

الناطق باسم القائد العام يعلن اعتقال المتورطين بالتجاوز على العلم الأمريكي ببغداد

2026-10-04 17:06 5657
القائد العام يوجه بتشكيل لجنة تحقيقية بشأن التجاوز على علم الولايات المتحدة

القائد العام يوجه بتشكيل لجنة تحقيقية بشأن التجاوز على علم الولايات المتحدة

2026-10-04 14:35 4701
ارتفاع أسعار الذهب في العراق.. والمثقال الخليجي يتجاوز 920 ألف دينار

ارتفاع أسعار الذهب في العراق.. والمثقال الخليجي يتجاوز 920 ألف دينار

2026-10-04 13:54 4524
استكمال إجراءات صرف مكافأة نهاية الخدمة للمحالين على التقاعد

استكمال إجراءات صرف مكافأة نهاية الخدمة للمحالين على التقاعد

2026-10-04 12:41 11342
ارتفاع طفيف بأسعار صرف الدولار في بغداد و أربيل

ارتفاع طفيف بأسعار صرف الدولار في بغداد و أربيل

2026-10-04 12:06 4162
​أبرز مباريات اليوم في دوري الأمم الأوروبية واللقاءات الودية

​أبرز مباريات اليوم في دوري الأمم الأوروبية واللقاءات الودية

2026-10-04 10:48 5851
الأنواء: أمطار رعدية وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-04 10:19 12531