المطلع
عاجل

post-image

سودانی هاوبەشی ستراتیژی عێراق لەگەڵ ناتۆ بۆ سەقامگیری ناوچەکە پتەو دەکات


22:45 عێراق
2025-09-08
32307

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، داوا لە وڵاتانی ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەسی دەکات، هاوکار بن و کار بکەن بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وتارێکی لە بەردەم سەرکردە و نوێنەری وڵاتانی ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەسی پێشکەش کرد، ئەمەش لە میانەی بانگهێشتنامەیەکدا لە لایەن ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێکەوە  مارک ڕوتە.

لە وتارەکەیدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی گرژی و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشێلکردنی بنەماکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەیی بەڕێوەدەچێت و جەختی لە دامەزراندنی هاوبەشییەکی بنیاتنەر لەگەڵ ناتۆ کردەوە لەسەر بنەمای بڕیارێکی سەروەری کە ئامانجی پەیوەندییە درێژخایەن و هەمەلایەنەکانە لە بوارە جیاوازەکاندا.

سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق چیتر جێگای نیگەرانی ئەمنی نییە، بەڵکو هاوبەشێکی ستراتیژییە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسرێت و پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوپەیمانییەکە ئەم جۆرە هاوبەشییەی دووپاتکردەوە و هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی نێردەی ناتۆ لە عێراق گرنگە، هەروەها هاوکاری دوو قۆڵی نموونەیەکە کە دەبێت لە ناوچەکەدا پەسەند بکرێت، جگە لە هەوڵەکان بۆ ئەوەی عێراق ببێتە هاوبەشێکی ناوچەیی بۆ هاوپەیمانی ناتۆ، لە چوارچێوەی ڕێکخستنە سودبەخشەکانی هەردوولادا.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاویکردەوە:

? عێراق ئەمڕۆ نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیار دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە چوارچێوەی سیستەمی دیموکراسی و فرەیی و فیدراڵی خۆیدا.

? هەنگاونانی گەلەکەمان بەرەو دیموکراسی بەهێز و تۆکمە بووە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت.

? حکومەتەکەمان بەردەوامە لە بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەردەوام لەگەڵ وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کە هاوتەریبن لەگەڵ بەها سیاسییەکانمان لە فرەیی و ئازادی.

? ئێمە پرەنسیپی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەماندا دەگرینەبەر، و خۆ بەدوور دەگرین لە لایەنگری و میحوەرەکان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و گەلەکەی.

? هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی (ناتۆ) پتەوتر بکەین، و بەشدار بین لە پلاندانان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی و پەرچدانەوە، بەشێوەیەک سەروەری عێراق و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر بکات.

? ئێمە هاوکاری خۆمان لەگەڵ (ناتۆ) دووپات دەکەینەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر، ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، و هەڕەشەکانی ئەلیکترۆنی، و هۆکارەکانی هەڕەشەی سەر سەقامگیری ناوچەیی.

? چاوەڕوانی پاڵپشتی (ناتۆ) دەکەین لە بنیاتنانی تواناکانی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان.

? ململانێکان دەبێت بە دیپلۆماسی و یاسای نێودەوڵەتی چارەسەر بکرێن و ناسەقامگیری ناوچەکە مەترسییەکە دەرئەنجامەکانی نوێنەرایەتی تیرۆر و ئاوارەیی و قەیرانی مرۆیی دەکات و بۆ ئەوروپا و جیهان درێژ دەبێتەوە.

? ئەولەوییەتی حکومەتەکەمان ئاوەدانکردنەوەی عێراق و دڵنیابوونە لەوەی وڵاتەکەمان ڕۆڵ و پێگەی ڕۆشنبیری و گەشەپێدانی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا بگێڕێت.

? بەرەوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەڕۆین و حکومەت پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئەم پرۆسەیە و بەڕێوەبردنی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف.

? سیستەمی فرەییمان ڕێگە بە هەمووان دەدات بە ئازادی ڕکابەری بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا، حکومەت لەسەر بنەمای ئەنجامەکان و لە ڕێگەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتەوە پێکدێت.

? توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگە ئابووری و ژینگەییەکانمان هەیە، بەتایبەتی ئاستەنگی دەستەبەرکردنی سەرچاوەکانی ئاو و زیادکردنی ئابووریی نا نەوتی.

? پابەندین بە بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک لەچوارچێوەی دەوڵەت و ئەنجامدانی چاکسازی لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی هەموو هاووڵاتیان و پاراستنی سیستەم.

? حکومەتەکەمان تیشکی خستۆتە سەر هەمەچەشنکردنی ئابووری، و هاندانی بازرگانی و وەبەرهێنانی بیانی، و پاراستنی پیشەسازییە ناوخۆییەکان.

? پێشینەی کارەکانمان بریتین لە بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و بەتواناکردنی گەنجان و ژنان، و توێژە پەراوێزخراوەکان، و پشتگیریکردنی پەروەردە و چاودێری تەندروستی بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی و پێشکەوتنی هەمەلایەنە.

? دەستدرێژی و بەکارهێنانی نایاسایی هێز مەترسی دروست دەکات کە بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژدەبێتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە بکات بۆ دابینکردنی پاراستن.
? عێراق هەوڵ دەدات پرسی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیانە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی چارەسەر بکات.

? عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری سوریا و دڵنیابوون لەوەی کە گشتگیری و فرەیی بنەمای داهاتووی وڵاتەکە بێت دووپاتدەکاتەوە.

? پێشێلکارییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و دەبێت کۆتایی پێبێت. هەروەها کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕابگیرێت.

? عێراق هەوڵدەدات سیستەمێکی ناوچەیی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕ و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکان و هاوکاری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان دابمەزرێنێت.

? تێڕوانینمان لەسەر بنەمای ئەو هاوبەشییانە دامەزراوە کە ڕەهەندەکانی ئابووری، سیاسی، ئەمنی، و هەماهەنگی تێکەڵ دەکات بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری و گەشەپێدانی بەکۆمەڵ.

? پەیوەندیمان لەگەڵ ناتۆ نوێنەرایەتی مۆدێلێک دەکات کە دەبێت پەسەند بکرێت، و مانەوەی عێراق وەک سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکە و بەشداری کردن لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەستەبەر بکات.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3331
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3975
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217