المطلع
عاجل

post-image

سودانی سوودمەندبوونی کارمەندانی بەرگری ودەزگا ئەمنییەکان لە پڕۆژەی زەوییە خزمەتگوزارییەکان ڕادەگەیەنێت


18:44 عێراق
2025-02-12
55807

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرتنەوەی ئەو پارێزگارانەی کە ماونەتەوە لە پرۆژەی زەوییە خزمەتکراوەکان بۆ کارمەندانی بەرگری و گشتاندنی ئەزموونەکە بەسەر دەزگا ئەمنییەکانی تردا 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیکرد بە کارە جێبەجێکارییەکانی پڕۆژەی گەشەپێدانی شاری نیشتەجێبوونی فرسان لە ناوچەی نەهروان لە بەغداد لەسەر ڕووبەری (24197) دۆنم کە بریتییە لە تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوون خزمەتکراو، و دابەش کردنی بەسەر کارمەندانی وەزارەتی بەرگریدا، سودانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی زەوی ڕادەستی ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدانی هێزە چەکدارەکان کرد.

سودانی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگری و لایەنەکانی تری وەزارەتی بەرگری کرد، بۆ دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیە، و جەختی کردەوە لەسەر کارکردن بۆ دابینکردنی زەوی نیشتەجێبوون لەپارێزگاکانی دیکە و فەرمانی گشتاندنی ئەو ئەزموونەی کرد بەسەر کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی دیکەدا، و ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژەی شاری فرسان لەلایەن گەشەپێدەری خانووبەرە و بە پلان و جێبەجێکردنی وەزارەتی بەرگری جێبەجێ دەکرێت، هەرووها بە پاڵپشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کاروبارە گشتییەکان، و پابەندکردنی کۆمپانیای گەشەپێدەر بۆ ئەوەی بەتەواوەتی جێبەجێی بکات و بەشێک لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دروست بکات.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆژەکە یەکێکە لەڕێڕەوەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و مۆدێلێکە لەپارێزگاکاندا کە سەرجەم فەرمانبەران و ئەفسەران و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری لەخۆدەگرێت، و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت پرسی دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوونی بەبێ خزمەتگوزاری ژێرخان و دیزاینێکی شایستەی شارە مۆدێرنەکان و پێداویستییە جیاوازەکان بەجێهێشتووە.
سودانی ئاماژەی بەو شارە نیشتەجێبوونانە کرد کە بۆ کارمەندانی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش پڕۆژەی شاری غەزلانی لە موسڵ، و شارێکی تر بەسرە، جگە لە دانانی بەردی بناغەی شاری 6ی کانون لە تاجی، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.


ئەمانەی خوارەوە دەقە گرنگەکانی وتارەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری بەرگریان لە نیشتمانە مەزنەکە کرد، و دەبێت نیشتیمانێکی بچووکیان پێشکەش بکەین کە پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری شایستە لەخۆبگرێت، ئاماژەیشیدا شارێکی نوێمان هەیە،  ناوی “شاری وەرد”ـە لەسەر ئاستی پارێزگایەکی نوێ و ڕەوانەی وەبەرهێنەر کرا، و ئێمە گرێبەستەکان و دیزاینەکەیمان تەواو کرد، و جێبەجێکردنی دەستی پێکرد.
دووپاتیشیکردەوە زیاتر لە 11 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە "شارد ورد" تەواو دەبێت و 3 کیلۆمەتر لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "شاری فۆرسان"ـەوە دوورە،هەروەها ڕێگایەکی 17 کیلۆمەتری لە دروستکردندایە کە ناوەڕاستی بەغداد بەشارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون دەبەستێتەوە و دەگاتە شاری وەرد.
سەرۆک وەزیران وتیشی لە چوارچێوەی پلانی میترۆی بەغداد"ـدا شارە نوێیەکان بەیەکەوە بەستراون و ئێمە لە گفتوگۆداین لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە.
جەختیکردەوە حکومەت پلانی پێشوەختەی بۆ 30 ساڵی داهاتوو لەبەرچاو گرتووە سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری و گواستنەوە و تۆڕی ڕێگاوبان.
سەرۆک وەزیران داوا لەکەرتی تایبەت و بازرگانان کرد بەردەوام بن لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و گەشەپێدەری خانووبەرە لەبەغداد و پارێزگاکان و حکومەتیش هەموو ئاسانکارییەکان دابین دەکات.
وتیشی داوا لە کەرتی تایبەت دەکەین کارگەی کەرەستەی بیناسازی دابمەزرێنن لەبەردەم ژیانەوەی گەورەی شارستانی وڵاتدا، چونکە ئەوەی بەردەستە پێداویستی ڕاستەقینە پڕناکاتەوە.
ئاماژەیشیدا ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەو پڕۆژانەی کە حکومەت واژۆی لەسەر کردووە یەک ملیۆن یەکەی تێپەڕاندووە.
رایگەیاند ئەو گەرەنتییە سەروەریانەی کە پێشکەشی کەرتی تایبەت دەکرێن ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە عێراق لەبەردەم ڕێنێسانسێکی پیشەسازی نوێدایە بۆ سەرهەڵدانی کارگەی نیشتمانی کە پێداویستییەکانی بازاڕ دەگرێتەوە.
لەکۆتایی قسەکانیدا وتی حکومەت ناچارە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و پەیوەندی و ڕێگاوبان پێشکەش بکات.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

رئيس الوزراء يكلف رشاد خلف مديراً لمكتبه وكالة + وثيقة

2026-10-25 21:36 223
بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 3192
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 2186
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 5169
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 4395
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2761
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2940
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 4096
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6781
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7532
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4858
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5788
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5376
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6768
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6897
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4898
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7223
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13600