المطلع
عاجل

post-image

سودانی: حكومەت لە ساڵی یەكەمیدا دەستكەوتی زۆری بەدەستهێناوە


13:54 عێراق
2023-11-04
98927

ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە سەربەخۆیی بڕیاردانی نیشتمانی لە پێشەنگی پرەنسیپەكاندایە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت لە ساڵی یەكەمیدا دەستكەوتی زۆری بەدەستهێناوە.
سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی حەوتەمین كۆنفرانسی باڵیۆزەكانی عێراق كە لە بەغدا بەڕێوەچوو ڕایگەیاند : ڕووخساری عێراق وتار و هەڵوێستی لەسەر پرسە بنەڕەتییەكان و بەرژەوەندییە ئابوورییەكان و هاوبەشییەكانی نوێنەرایەتی بڕبڕەی پشتی كاری دیپلۆماسی بیانی دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی دەرەوە قۆڵی دیپلۆماسی عێراقە، هەروەها ئەو دامەزراوەیەی دەنگی وڵاتەكەمان و هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ بارودۆخەكان دەگەیەنێت، جەختیشیكردەوە بەرژەوەندی نیشتمانی و چەمكەكانمان لە دادپەروەری، ئاشتی، دراوسێیەتی باش و هاوبەشی ئابووری لەم پەیوەندییانەدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد كە پرەنسیپەكانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق بەهێزترە لەهەموو گۆڕانكارییەكانی هەلومەرج و مەیلە هەلومەرجییەكان ولەرێگەی مامەڵەكردنی سرەتاییمان لەگەڵ پرسەكانی ناوچەكە وجەختیشی كردەوە كە پرسی فەڵەستین نوێنەرایەتی دامەزراوترین وسەقامگیرترین دیمەن لەهەڵوێستەكانماندا دەكات وچونكە مافی هەمیشەیی زەوی داگیركراو و شوێنە پیرۆزەكانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەڵوێستی مەرجەعەكانی ئایینییە جیاوازەكان وەبیر دێنینەوە كە لە پێش هەموویان هەڵوێستی مەرجەعی باڵایە لە نەجەف كە نوێنەرایەتی درێژكراوەیەكی سروشتی هەڵوێستەكانی پێشووی نەجەف دەكات سەبارەت بە پرسی فەلەستین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە لە یەكەم ڕۆژی دەستدرێژییەكانەوە زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی فەرمی خۆمان دەربڕی، لە لوتكەی قاهیرەشدا پشتڕاستمان كردەوە، لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیكەش دووبارەی دەكەینەوە و ووتیشی: هەڵوێستی ڕوونمان هەیە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژییە و ڕێگریكردنە لەوەی ناوچەكە بخلیسكێتە ناو شەڕێكەوە كە فراوانتر دەبێت و ناوەستێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە هەركەسێك ئارەزووی ئەوە دەكات ئەمە ڕوونەدات، دەبێت كار بۆ ئاگربەستێكی دەستبەجێ بكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت كاربكەین بۆ كردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بەپەلە، بە بەشداریی هەموو وڵاتان، بۆ ئەوەی خەڵكی غەززە ڕزگار بكەین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بانگەوازەكەمان بۆ دامەزراندنی سندوقی پشتیوانی فەڵەستین بەو ئاراستەیە بوو، چونكە ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تاقیكردنەوەیەكی ئەخلاقی و مرۆییە بۆ هەموو مرۆڤە ئازادەكانی جیهان و ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو كۆمەڵكوژییانەی دژی منداڵان و ژنان لە غەززە شكستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئەنجامدانی ڕۆڵی خۆی پشتڕاست دەكەنەوە.
جەختیشی كردەوە:  كە سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانیی ئێمە لە پێشەنگی ئەو بنەمایانەی باسی دەكەین و ئاماژەی بەوەشدا دەوڵەت بەرپرسیارە لە بڕیاردانی گەورە بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای عێراقییەكان.
لە كۆتاییدا وتی: ئێمە قەناعەتمان دووپات دەكەینەوە لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، مەبەستیشمان لە ناكۆكیەكانمان و ناكۆكی ناوچەكەیە و جەختیشی لەوە كردەوە كە لە بەرژەوەندی عێراقدایە وڵاتانی دراوسێ بەشداری گفتوگۆیەكی پاڵپشتیكراو بكەن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی خەڵك  بۆ ئەوەی چارەسەرە سیاسییەكان ببنە مومكین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەر ناكۆكییەكی سنووری یان ڕێكارەكان لەگەڵ برایان و دۆستاندا لە عێراقییەكان لێبوردەیی بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەبینێتەوە، هەروەها نیەت و ئیرادەیەكی بەهێز بۆ چارەسەركردن و گوتیشی: ئێمە بەردەوامین لە دۆزینەوەی چارەسەرەكان كە لەگەڵ مێژووی پەیوەندییەكان و ڕێزگرتنی یەكتر بۆ سەروەری پاراستنی یەكگرتوویی عێراق و یەكپارچەیی خاكی عێراق، هاوكات لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: حكومەت ساڵی یەكەمی خۆی تەواو كردووە لە چوارچێوەی سەكۆی خۆیدا، كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە، پێنج ئەولەویەتی داناوە كە نوێنەرایەتی بنەمایەكی بنەڕەتی دەكەن بۆ كاری جێبەجێكردن و كارگێڕی. ئەولەویەتەكان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوون ، كەمكردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێكاری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و چاكسازی ئیداری و ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەشێكی زۆری ئەوەی پلانمان بۆ دانابوو لە ساڵی یەكەمی حكومەتماندا بەدیهاتووە، هەروەها بەردەوامین لە بەرزكردنەوەی ئاستی دەستكەوتەكان وجەختیشیكردەوە: پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیمان كردۆتە ناوەڕۆكی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەوانی تر .
جەختیشی لەوە كردەوە كە ناتوانرێت پەیوەندییەكی هاوسەنگ دروست بكرێت ئەگەر لایەنی بەرامبەر پارێزگاری لە دزەكانی پارە بكات و نەتەوەی دیكەیان پێبدات و حەشارگە و دەرچە بۆ پارەكانیان دابین بكات بۆ ئەوەی وەك ئەوەی پارەی شەرعی بێت بیخەنە بازاڕەوە، ئاماژەی بەوەشكرد:  ئێمە لە چوارچێوەی بیرۆكەی (دیپلۆماسی بەرهەمدار)دا جووڵەمان كرد بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەك بۆ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتان، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمان گەرەنتی بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كارمان لەسەر گرنگی گەڕاندنەوەی عێراق ڕۆڵی ناوەندی و سەرەكی خۆی لە ناوچەكەدا كرد، وەك ئەكتەر و خوڵقێنەری ڕووداوەكان، لەبری ئەوەی گۆڕەپانێك بێت بۆ بەتاڵكردنەوەی ململانێكان و یەكتربڕینە سیاسییەكان و ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق بووەتە كلیل بۆ چارەسەر و بەشێك نەبێت لە كێشەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەم بنچینەیەوە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدانمان دەستپێكرد، كە بیرۆكەكانمان بۆ یەكگرتنی ئابووری لەنێو گەلانی ناوچەكەدا بەرجەستە دەكات.
لە كۆتاییدا وتی: عێراق ئێستا ڕۆڵی خۆی دەبینێت لە پردكردنی پەیوەندییەكان و كارلێكی ئەرێنی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەروەها لە نێوان باكور و باشوور، چونكە پەیوەندییەكی ئابووری و كولتوورییە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

محافظة بغداد تشمل جميع المولدات بالوقود المدعوم وتخفض سعر الأمبير

محافظة بغداد تشمل جميع المولدات بالوقود المدعوم وتخفض سعر الأمبير

2026-11-02 08:59 399
نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

نائب يكشف: 3 مليارات دولار نقداً ستصل العراق والرواتب مؤمنة لعام 2027

2026-11-02 00:08 6425
إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

إطفاء البدالات الرئيسة لشركة كورك وإيقاف تغطية شبكتها في 14 محافظة

2026-11-01 23:04 11805
آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

آميدي والحكيم يدعوان إلى ترسيخ الأمن وإبعاد العراق عن صراعات المنطقة

2026-11-01 21:45 6513
ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

ما العلاقة بين فيتامين B12 وأمراض القلب والشرايين؟ دراسة تُجيب

2026-11-01 21:22 5522
الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

الأنواء الجوية تحذر من استمرار التقلبات الجوية وهطول الأمطار

2026-11-01 20:47 11774
توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

توجيه بإنهاء الشكاوى والدعاوى المقامة ضد الصحفيين بعموم العراق

2026-11-01 18:48 7212
السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

السجن 30 سنة لمدانة هاربة اختلست مبالغ مالية

2026-11-01 17:53 10450
نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

نائب الزيدي يكشف عن انخفاض مرتقب لسعر الدولار الموازي ليقترب من الرسمي

2026-11-01 17:50 5750
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-11-01 17:23 5892
طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

طهران: المفاوضات جارية وتشهد تقدماً

2026-11-01 17:21 5836
العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

العراق يستهلك 45 مليار متر مكعب من مياه الشرب سنوياً

2026-11-01 14:56 11546
استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

استرداد ما يتخطى 21 مليار دينار بقضية احتيال لصالح الدولة

2026-11-01 13:25 10221
المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

المؤبد بحق إرهابي خطط لاستهداف زوار الزيارة الأربعينية

2026-11-01 12:27 6077
التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

التعليم تعلن بدء التقديم إلى قناة القبول المباشر الخاص بالجامعات الحكومية

2026-11-01 11:54 9021
أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

أسعار صرف الدولار تواصل الارتفاع مقابل الدينار في أسواق العراق

2026-11-01 11:13 6588
التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

التربية تقرر سنة عدم رسوب للمراحل الدراسية الأكاديمية والمهنية ومعاهد الفنون

2026-11-01 10:07 9676
للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

للأسبوع الخامس توالياً... أميركا متوقفة عن شراء الخام العراقي

2026-11-01 09:02 6196