المطلع
عاجل

post-image

رەشید جەخت لەگرنگی پابەندبوون بەڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئاو دەکاتەوە


19:37 عێراق
2025-05-25
68570

سەرۆک کۆمار لەپێشوازیکردنی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی(فاو)دا جەختی لەگرنگی هاوکاری تەکنیکی و پابەندبوون بەڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئاو کردەوە

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەبەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو)، بەڕێز شو دۆنیۆ و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەکەدا باسیان لەهاریکاری تەکنیکی نێوان عێراق و ڕێکخراوی(فاو) و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستیان بۆ پشتیوانیکردنی کەرتەکانی کشتوکاڵ وبەرهەمە کشتوکاڵیەکان و باشترکردنی کوالێتی تۆو و پاراستنی بەپیتی خاک و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە ئاسایشی خۆراک کرد، جگە لە ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی تەکنیکی و تەکنەلۆژی لە نێوان هەردوولا.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پابەندبوون بەڕاسپاردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و هاوکاری نێوان وڵاتانی دراوسێ کردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە، بە ئاماژەدان بەوەی کە گۆڕانی کەشوهەوا  ئاستەنگێکی گەورەیە بۆ ناوچەکە، بەتایبەت لە عێراق بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و وشکەساڵی و بەبیابانبوون و کاریگەرییە گەورەکانیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ.
هەروەها بەڕێزیان دوپاتی کردەوە لەپێویستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئاو و سود وەرگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێکخستن و دابەشکردنی ئەم سەرچاوەیە، هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە کەعێراق لەئێستادا سەرنجی لەسەر بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانەیە لە ئاو.
لەلای خۆیەوە بەڕێز شو دۆنیۆ، پێزانینی گەورەی خۆی بۆ ئەو پێشکەوتن و گەشەپێدانەی کە لە عێراقدا بەدی دەکرێت، چ لە شارەکان و چ لە ڕووی کشتوکاڵدا دەربڕی، جەختیشی لە پابەندبوونی ڕێکخراوی (فاو)  کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا لە چوارچێوەی پسپۆڕی خۆیدا.
لە دیدارەکەدا هەر یەک لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی (فاو) و نوێنەری هەرێمی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک و باکووری ئەفریقا د.عەبدو لحەکیم واعر و نوێنەری (فاو)  لە عێراق د.سەلاح حاجی حەسەن، ئامادە بوون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

بالوثيقة.. منع تكليف الطلبة بواجبات خارج الدوام والعطل عبر التواصل الاجتماعي

2026-10-25 20:25 2353
​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

​ترامب يستبعد أي تحرك عسكري فوري ضد طهران الليلة

2026-10-25 19:37 1797
التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

التعليم تعلن إيقاف التقديم عبر منظومة البعثات الإلكترونية لغاية الخميس

2026-10-25 18:56 4299
اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

اعتقال عضو باللجنة الفرعية لمؤسسة الشهداء بواسط متلبساً بتسلم رشوة

2026-10-25 18:09 4249
طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

طهران: لم نغادر المفاوضات أبدا ونتبادل الرسائل مع أمريكا عبر الوسطاء

2026-10-25 18:07 2701
الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 2784
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 3908
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 6601
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 7507
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 4807
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 5655
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 5192
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 6747
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 6814
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4881
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 7162
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 13472
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6717