المطلع
عاجل

post-image

رێبوار تەها: سبەى لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانى کەرکوک دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەی جوتیاران


23:35 عێراق
2025-02-17
70453

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەبارەی جوتیارانی کەرکوکەوە ڕایگەیاند، ئەو سەربازانەى هێرشیانکردەسەر جوتیاران، دەستبەسەرکراون و سبەى لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانى کەرکوک دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە.
رێبوار تەها، رایشیگەیاند، هه‌فته‌ى رابردوو له‌به‌غداد بووە و نووسراوى فه‌رمیی ئاڕاسته‌ى نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووە، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه، تاوکو جوتیاران بتوانن كارى كشتوكاڵیى خۆیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به ‌ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بوون.

پارێزگارى کەرکوک دەڵێت،‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (ئەنجوومەنى باڵاى شۆڕشى هەڵوەشاوە)داوە و بووە به‌ بڕیار، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى رێنماییه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵن، بۆیه‌ له‌ ئێستادا پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ له‌ده‌ستنه‌چوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌.

پارێزگاری کەرکوک جوتیارانى سنووری سەرگەڕان‌ دڵنیا ده‌كاتەوە، لە‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیانن، بۆیە دەبێت ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگەى دامه‌زراوه‌ یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ به‌و ئامانجه‌ بگه‌ن.

پارێزگارى کەرکوک دەشڵێت، هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌ویوزار، به‌ر له‌ دوو هه‌فته‌ بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركه‌ڵان كه‌ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو، بۆیه‌ له‌ سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه‌.

رێبوار تەها دڵنیایی دەدات، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى شه‌ناغه‌ په‌لامارى جوتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره‌.

پارێزگارى کەرکوک جەختدەکاتەوە، له‌پاش پەیوەندى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە بە‌ ناردنى لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تیى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه‌، سبه‌ینێش له‌ دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ ئەو لیژنەیە ده‌بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

2026-09-20 11:19 653
"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

2026-09-20 11:06 658
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-20 09:21 3208
المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

2026-09-19 18:12 6176
قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

2026-09-19 16:40 5896
أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

2026-09-19 15:31 7514
"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

2026-09-19 14:16 5509
النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

2026-09-19 13:15 6543
ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

2026-09-19 12:25 20370
طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

2026-09-19 09:24 18266
الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

2026-09-19 11:21 5675
ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

2026-09-19 00:02 8224
بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

2026-09-18 23:59 9549
ترامب يحظر وسائل إعلام بارزة من البيت الأبيض باتهامات الأخبار الكاذبة والفساد

ترامب يحظر وسائل إعلام بارزة من البيت الأبيض باتهامات الأخبار الكاذبة والفساد

2026-09-18 23:04 7640
الحكومة تُؤكد الالتزام بإنهاء مهام التحالف الدولي وتوحيد القرار الأمني

الحكومة تُؤكد الالتزام بإنهاء مهام التحالف الدولي وتوحيد القرار الأمني

2026-09-18 23:02 14850
يامال يتحدث عن صراع البدنيات والتكتيك.. ويُحذر من "فخ الاسترخاء" بعد القمة

يامال يتحدث عن صراع البدنيات والتكتيك.. ويُحذر من "فخ الاسترخاء" بعد القمة

2026-09-18 18:29 8879
المستشار الأمني للزيدي: ننفي تحديد سقف زمني لأعمال لجنة حصر السلاح

المستشار الأمني للزيدي: ننفي تحديد سقف زمني لأعمال لجنة حصر السلاح

2026-09-18 17:23 8977
العراق ينهي ملف المناطق المحظورة ويفتح أجواءه بالكامل أمام الطيران المدني

العراق ينهي ملف المناطق المحظورة ويفتح أجواءه بالكامل أمام الطيران المدني

2026-09-18 15:56 18517