المطلع
عاجل

post-image

خورشید هه‌ركی: كێشه‌كه‌ كۆتاییهات و ئێمه‌ هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ و پێشمه‌رگه‌ی حکومەتین


23:09 كوردستان
2025-07-09
68648

خورشید هه‌ركی كه‌سایه‌تی دیاری عه‌شیره‌تی هه‌ركی،رایگەیاند "ئێستا كێشه‌كه‌ كۆتاییهات و ئێمه‌ هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانین".

‏ هه‌ركی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و روداوه‌ی كه‌ رویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بو، له‌به‌رئه‌وه‌ هانامان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی برد، كه‌ كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر گه‌وره‌ نه‌بێت، سوپاس بۆ خوا به‌زوترینكات هاته‌سه‌رخه‌ت و ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربو، زۆر هه‌وڵیشماندا نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌ڵام گه‌یشته‌ مریشكه‌ ره‌شه‌.


‏وتیشی، "ئێستا كێشه‌كه‌ كۆتاییهات و ئێمه‌ هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانین، دوێنێ به‌رگریمان له‌و خاكه‌ كرد له‌به‌رامبه‌ر داعش، ئه‌وه‌ی ئێستاش رویدا له‌ناكاو بو، رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمیش رۆڵێكی كاریگه‌ر بو، داوای لێبوردن له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ماندو و عاجزمان كردبێت".

‏ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گره‌نتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌، گره‌نتیه‌كه‌ش بۆ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ پێكهێندراوه‌ و ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ روداوه‌كه‌ له‌سه‌ری رویداوه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌، لێكتێنه‌گه‌یشتن رویداوه‌ و ئه‌وه‌ی رویدا دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌".

‏  خورشید هه‌ركی ئاشكرایكرد، "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ركاتێك چه‌كی هه‌ڵگرت و بریاری پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی و له‌هه‌ركات و ساتێك مه‌رگی له‌پێشه‌ و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مویان وه‌كو شه‌هیدی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژمارده‌كات، له‌روی عه‌شایه‌ریه‌وه‌ ئێمه‌ به‌هانای یه‌كتر ده‌چین بیر له‌وه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ شه‌هید ده‌بین یان نا، برای ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا هه‌رئه‌وكات سه‌ردانیكردم و وتی وای داده‌نێین له‌پێناو خاك و نیشتمان براكه‌م شه‌هیدبوه‌".

‏ خورشید هه‌ركی رایگه‌یاند، "سه‌رۆك بارزانی ئه‌مر ده‌كات و من له‌سه‌ر ئه‌مری سه‌رۆك بارزانی كۆتاییم به‌كێشه‌كه‌ هێنا، من پێشمه‌رگه‌ و خزمه‌تكاری سه‌رۆكم و مردنم له‌پێناو سه‌رۆك بارزانیه‌".


كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: مستعد للقاء الرئيس الإيراني.. وأمور كبيرة جداً ستحدث قريباً

ترامب: مستعد للقاء الرئيس الإيراني.. وأمور كبيرة جداً ستحدث قريباً

2026-09-20 17:47 301
الدولار يغلق منخفضا في أسواق بغداد وأربيل

الدولار يغلق منخفضا في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-20 16:39 2379
إيران تحذر أمريكا ودولاً بالمنطقة: ردنا سيكون متواصلاً وبلا قيود

إيران تحذر أمريكا ودولاً بالمنطقة: ردنا سيكون متواصلاً وبلا قيود

2026-09-20 14:58 2088
التربية تعلن نتائج الثالث المتوسط للدور الثاني للعام 2025–2026 + رابط

التربية تعلن نتائج الثالث المتوسط للدور الثاني للعام 2025–2026 + رابط

2026-09-20 12:27 6184
السجن والحبس بحق مدانين ينتميان لجماعة القربان المنحرفة

السجن والحبس بحق مدانين ينتميان لجماعة القربان المنحرفة

2026-09-20 11:40 6607
التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

التعليم تمنح الجامعات صلاحية استضافة الطلبة بين الدراستين الصباحية والمسائية

2026-09-20 11:19 5387
"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في العراق

2026-09-20 11:06 3530
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-09-20 09:21 6647
المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

المركزي العراقي: احتياطياتنا تكفي طلبات الدولار والارتفاع ناتج عن المضاربات

2026-09-19 18:12 6873
قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

قائمة بأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع ختام التداولات

2026-09-19 16:40 6429
أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

أمريكا تنهي قيود حظر السلاح والتمويل العسكري المقررة على سوريا

2026-09-19 15:31 8253
"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

"إيكو عراق": المضاربات والتخوف من العقوبات يسببان ارتفاعاً متسارعاً بالدولار

2026-09-19 14:16 6142
النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

النعمان: 30 أيلول يرسخ السيادة الكاملة ويسقط مبررات السلاح خارج الدولة

2026-09-19 13:15 8132
ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

ضبط متهمين بكهرباء النجف بتهمة التواطؤ لجباية الأموال واختلاسها خلافاً للقانون

2026-09-19 12:25 22431
طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

طقس العراق.. 15 محافظة تسجل دون الأربعين درجة مئوية

2026-09-19 09:24 21510
الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

الدولار يواصل صعوده في بغداد وأربيل مع انطلاق بداية الأسبوع

2026-09-19 11:21 6633
ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

ترامب يكشف عن اتصالات مع الحوثيين لإبرام اتفاق: الحرب ستنتهي قريباً

2026-09-19 00:02 8266
بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

بايرن ميونخ يهزم يونيون برلين بنتيجة 7-0 ويعتلي صدارة الدوري الألماني

2026-09-18 23:59 9979