المطلع
عاجل

post-image

حکومەتی عێراق وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکان ڕادەگەیەنێت


19:51 عێراق
2025-10-11
29685

حکومەتی عێراق وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دايەوە و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکان ڕاگەیاند.
باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکرەوە،حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی ئەو بناغەیە کە دەوڵەتی عێراق لەسەری کاردەکات لە هەموو لایەنەکانی کارەکانیدا، ئەمە جگە لەوەی پابەندە بەو پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتيیانەی کە عێراق واژۆی لەسەر کردووە، و پابەندە بە جێبەجێکردنی لەسەر بنەمای ئەندامێتی کارا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاسا و ڕێکارە کارپێکراوەکانی.

وتیشی حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی ئەم دواییەی گەنجینەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای ئەندازیاری گشتی و هەندێک قەوارەی دیکە، بە بیانووی ئەوەی کە پەیوەندییان بەو لایەنانەوە هەیە کە کەوتوونەتە ژێر ڕێکاری یاسایی ئەمریکاوە.

ڕوونیشیکردوە حکومەتی عێراق ئەم کارە تاکلایەنە بە زۆر بە داخ و ناتەبا دەزانێت لەگەڵ ڕۆحی دۆستایەتی و ڕێزگرتنی یەکتر کە لە مێژە تایبەتمەندی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە ناگونجێت، هەروەها وەرگرتنی بڕیارێکی لەو شێوەیە بەبێ ڕاوێژکاری یان گفتوگۆی پێشوەختە، پێشینەیەکی نەرێنی بۆ ڕێبازی مامەڵەکردن لە نێوان وڵاتانی هاوپەیماندا دادەنێت، عێراق داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات کە لە پێشەنگییان ویلاتە یەکگرتووەکان، هاوکار بن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەکنیکی و بانکیدا، بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی هەمەلایەنەی پێکهاتەیی سیستەمی بانکی و دارایی عێراق کە ئەم حکومەتە تەواوی کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای نیشتیمانی کرد، لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی و دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندی پێکبێت، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیە پەیوەندیدارەکە و ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی لە ماوەی (30) ڕۆژدا پێشکەش بکات، لەوانەش ڕێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی پێویست.

وتیشی هەروەها سودانی جەختی لە بەرپرسیارێتی دەوڵەت کردەوە لە پاراستنی کارمەندانی مەدەنی و پڕۆژە گرنگەکانی پەیوەست بەو کۆمپانیایانە، بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان بەبێ پەککەوتن و دڵنیابوون لەوەی کە هەر ڕێوشوێنێکی چاکسازی کاریگەری لەسەر مافی هاووڵاتیان یان کارمەندانی ناپەیوەندیدار بەو چالاکییانەی کە لە ژێر چاودێریدان نەبێت.

هەروەها حکوومەت جەخت دەکاتەوە کە عێراق هەر چالاکییەکی ئابوری یان دارایی ڕەت دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی یاسایی نیشتمانی لابدات یان بۆ دابینکردنی دارایی گرووپە چەکدارەکان یان بۆ مەبەستێک کە ناکۆکی لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بقۆزرێتەوە و بە ڕێکارە ڕوونەکانی بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریکردن لە مامەڵەکردنی هەر لایەنێک لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەت، بەبێ قبوڵکردنی هیچ ڕاسپاردە و دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆدا.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا وتی حکومەت بە ئامانجی پتەوکردنی ڕێبازی چاکسازیی دامەزراوەیی و ئابووری و پاڵپشتیکردن لە بنیاتنانی متمانە لەنێوان هاووڵاتیان و دەوڵەت و چەسپاندنی چەمکی بنیاتنانی دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەت بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانە ئەنجام دەدات، هەروەها پابەندبوونی خۆی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژە نیشتمانییەکەی و گەیشتن بە گەشەپێدانی دادپەروەرانە و دابینکردنی ژینگەیەکی ئابووری ڕوون و دۆستی وەبەرهێنان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی و پاراستنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا دووپاتدەکاتەوە.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 509
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 2618
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 1185
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 1295
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 2371
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 1741
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 1867
طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

2026-08-10 10:08 10478
أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-08-10 09:28 2956
أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

أسعار النفط ترتفع وسط ترقب لحسم اتفاق مضيق هرمز

2026-08-10 08:41 2710
حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

حزمة قرارات حكومية تخص قطاعات السكن والكهرباء والزراعة بالمحافظات

2026-08-09 21:59 32753
"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

"المطلع" تنشر قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-08-09 20:07 5255
مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

مصدر: اعتقال مديري بلدية الخضر السابق والأسبق في المثنى

2026-08-09 19:36 29782
العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

العمل تعلن تخصيص درجات وظيفية بالداخلية والدفاع للأيتام بالدور الإيوائية

2026-08-09 19:34 8683
الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

الصادقون تطالب بشكوى دولية واستدعاء سفيري أمريكا والسعودية بعد استهداف الحشد

2026-08-09 17:28 6150
مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

مصدر: القبض على مدير عام الشركة العامة للسيارات هاشم السوداني

2026-08-09 15:56 12481
بالوثيقة.. القضاء يطلب من البرلمان رفع الحصانة عن النائب ناظم الأسدي

بالوثيقة.. القضاء يطلب من البرلمان رفع الحصانة عن النائب ناظم الأسدي

2026-08-09 15:02 13957
بتهمة الكسب غير المشروع.. صدور أمري قبض بحق أحمد الأسدي

بتهمة الكسب غير المشروع.. صدور أمري قبض بحق أحمد الأسدي

2026-08-09 14:24 7691