المطلع
عاجل

post-image

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان


18:45 عێراق
2023-12-06
32760

ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا ڕۆڵی سەرەكی خۆی وەرگرتەوە و قۆناغێكی كرانەوەی بەڕووی ناوچەكانی دەوروبەر و نێودەوڵەتیدا دەستیپێكردووە.
نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: موحسین مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی كانوونی یەكەمی 2023) لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان (محەمەد سادق سنجرانی) و شاندی پەرلەمانی یاوەری، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتەكەیان لە بەغدا (محەمەد زیشان ئەحمد)، و  پەرلەمانتار عەلی ساعدی و بریكاری وەزیری دەرەوە محەمەد بەحر ئەلعلوم، و سەرۆكی فەرمانگەی ئاسیا و ئوسترالیا دیاری مەجید.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەندەلاوی لەگەڵ سنجرانی گفتوگۆی كرد لەسەر كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوكاری لەبوارەكانی ئابووری، زانستی، سەربازی و فەرهەنگی، و هەروەك  گرنگی ئەم بابەتەی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان ڕوونكردەوە، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات، هاوكات جەختیكردەوە: كە عێراق دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا ڕۆڵی سەرەكی خۆی وەرگرتەوە و قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و كرانەوەی بەڕووی ناوچەكانی دەوروبەرو نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.
سەرۆكی ئەنجومەن داواكاری خۆی دووپاتكردەوە، بۆ پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێكی یەكگرتووی ئیسلامی بەرامبەر بە كۆمەڵكوژی جینۆسایدی كە قەوارەی زایۆنی كە ڕۆژانە دژ بە خەڵكی كەرتی غەززە پیادەی دەكات، و وتیشی: هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەڵەستین جێگیرە، هەروەها لە كۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی و ئاسیاییەكان و كۆڕبەندەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا باسیان كردووە.
لەبەرامبەردا سنجرانی گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی، چونكە بەشدار دەبێت لە بەهێزكردنی بناغەكانی هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و جەختیكردەوە: كە عێراق سەرچاوەی كەلتوری ئیسلامی و ناوەندی زانینە لە جیهاندا، هەروەها ژمارەی سەردانكەرانی پاكستانی  بۆ ئەنجامدانی گەشتی ئاینی بەردەوام لە زیادبووندان، هەورەها پێدانی بەخشینی زەمالەی خوێندنی بە خوێندكارانی عێراقی ڕاگەیاند. 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

مجلس بابل يصوت على مهدي العرداوي محافظاً خلفاً لعلي تركي

2026-11-18 00:09 10429
تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

تأجيل زيارة رئيس الوزراء علي الزيدي إلى بيروت حتى إشعار آخر

2026-11-17 23:30 5906
المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

المنتخب الإيراني يتوج بطلاً للبطولة الرباعية الدولية في البصرة

2026-11-17 22:51 5919
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:29 10671
تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

تحديد موعد التقديم للامتحانات التمهيدية "الخارجي" وضوابط الاشتراك + وثائق

2026-11-17 21:28 8002
افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

افتتاح مجسر الإمام علي في محافظة النجف الأشرف

2026-11-17 20:22 10613
مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

مجلس النواب يؤكد وجود توافق سياسي شامل لفرض القانون وحماية الثروات

2026-11-17 20:04 8430
خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

خلال زيارته للنجف.. رئيس الوزراء يؤكد: لا مكان للسلاح المنفلت والفساد بالعراق

2026-11-17 20:01 7436
البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

البرلمان يؤكد دعمه الكامل للأجهزة الأمنية بفرض الأمن وحماية ثروات البلد

2026-11-17 19:56 7073
الزيدي: سنلاحق حملة السلاح خارج الدولة ولن نسمح بالعبث بأمن العراقيين

الزيدي: سنلاحق حملة السلاح خارج الدولة ولن نسمح بالعبث بأمن العراقيين

2026-11-17 19:01 8163
منتخبنا الأولمبي يهزم نظيره اللبناني برباعية ودياً

منتخبنا الأولمبي يهزم نظيره اللبناني برباعية ودياً

2026-11-17 18:31 8893
الرافدين يحدد موعد التقديم على الوجبتين الثامنة والتاسعة للسلف الإلكترونية

الرافدين يحدد موعد التقديم على الوجبتين الثامنة والتاسعة للسلف الإلكترونية

2026-11-17 18:30 6550
الزيدي من النجف: أخرجنا العراق من العزلة الدولية والفساد خطر يعيق التنمية

الزيدي من النجف: أخرجنا العراق من العزلة الدولية والفساد خطر يعيق التنمية

2026-11-17 18:18 11811
أرنولد يعلن تشكيلة العراق الرسمية لمواجهة إيران بمنافسات البطولة الرباعية الدولية

أرنولد يعلن تشكيلة العراق الرسمية لمواجهة إيران بمنافسات البطولة الرباعية الدولية

2026-11-17 18:00 6589
بسبب العنصرية ضد مبابي.. القضاء الإسباني يسجن مشجعاً ويحرمه من الملاعب

بسبب العنصرية ضد مبابي.. القضاء الإسباني يسجن مشجعاً ويحرمه من الملاعب

2026-11-17 17:55 5724
الحلبوسي: لا أحد فوق القانون وتوصيات برلمانية مرتقبة بشأن النفط والأمن

الحلبوسي: لا أحد فوق القانون وتوصيات برلمانية مرتقبة بشأن النفط والأمن

2026-11-17 17:38 8302
الحكومة تؤكد وضع خطة لتطهير جرف النصر لحماية النفط وتبحث 16 ملفاً للنجف

الحكومة تؤكد وضع خطة لتطهير جرف النصر لحماية النفط وتبحث 16 ملفاً للنجف

2026-11-17 17:35 14289
قائمة بأسعار الدولار في العراق بالتزامن مع إغلاق البورصات

قائمة بأسعار الدولار في العراق بالتزامن مع إغلاق البورصات

2026-11-17 17:01 6405