المطلع
عاجل

post-image

تۆم باراك پەیامێکی له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شقەوە بڵاوکردەوە


15:03 كوردستان
2026-01-30
39089

تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شق یڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا به‌وردی دانوستانی له‌سه‌ركراوه‌ و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ له‌خۆده‌گرێت .
‏
‏تۆم باراك له‌په‌یامێكدا ووتی، "ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی ڕێككه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) نوێنه‌رایه‌تی وه‌رچه‌رخانێكی قوڵ و مێژویی له‌ گه‌شته‌كه‌ی سوریا به‌ره‌و ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كێتی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ وردی دانوستان كراوه‌".
‏
‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ حكومه‌تی سوریا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ خۆبه‌خشییه‌كی چه‌سپاو بۆ هاوبه‌شی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ و حوكمڕانی گشتگیر نیشانده‌دات، به‌ ئاسانكاری بۆ یه‌كخستنی قۆناغبه‌ندی پێكهاته‌ی سه‌ربازی، ئه‌منی و كارگێڕی له‌ دامه‌زراوه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، له‌ هه‌مانكاتدا دڵنیابون له‌وه‌ی نوێنه‌رانی باڵای هه‌سه‌ده‌ ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كاندا، ئه‌و بنه‌مایه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزی سوریا له‌ ئامێزگرتنی هه‌مه‌جۆریی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خواسته‌ ڕه‌واكانی هه‌مو گه‌له‌كانیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی ڕونی كراوه‌یی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نێرێت".
‏ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بۆ گه‌لی كورد كه‌ قوربانیدانی زۆری داوه‌ و ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له‌ به‌رگریكردن له‌ سوریا له‌ به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی و پاراستنی دانیشتوان بینیوه‌، ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، هه‌نگاوێكی گۆڕانكاری گه‌وره‌یه‌ به‌ره‌و یه‌كسانی و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ڕاستده‌كه‌نه‌وه‌، پێگه‌ی كورده‌كانیش له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی سوریادا دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌ و ڕێگاكان بۆ به‌شداریكردنی ته‌واویان له‌ داڕشتنی داهاتویه‌كی دڵنیا و خۆشگوزه‌ران و گشتگیردا ده‌كه‌نه‌وه‌".
‏
‏تۆم باراك له‌ لێدوانه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، "به‌م ڕۆحی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌، هه‌ردولا هه‌نگاوی بوێرانه‌یان ناوه‌، حكومه‌تی سوریا له‌ درێژكردنه‌وه‌ی گشتگیری و مافه‌ ماناداره‌كان، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ كوردییه‌كان له‌ ئامێزگرتنی چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو كه‌ ڕێز له‌ به‌شدارییه‌كانیان بگرێت و له‌ هه‌مانكاتدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن".
‏
‏رونیشیكردەوه‌، "ئه‌م پێشهاتانه‌ پێكه‌وه‌ زه‌مینه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌مو سورییه‌كان خۆشده‌كه‌ن، سوریا به‌ یه‌كگرتویی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ڕێزه‌وه‌ دروستبوه‌، ئاماده‌یه‌ شوێنی شایسته‌ی خۆی وه‌ك چرایه‌كی سه‌قامگیری و هیوا له‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌".
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3308
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3974
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217