المطلع
عاجل

post-image

بەقاچاخبردنی نەوت.. وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


23:27 عێراق
2025-08-25
40419

وەزارەتی نەوتی عێراق رونکردنەوەیەکی لە بارەی بەقاچاخبردنی نەوتی ڕەشەوە بڵاوکردەوە و وتی، ناوزڕاندنی دامەزراوەكان بە قاچاغچێتی زیان بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
‏
‏
‏ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە روونکردنەوەیەكدا سەبارەت بە راپۆرتێكی قاچاغچێتی نەوتی رەش بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، لە کاتێکدا وەزارەتی نەوت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە شەفافیەتی پیشەیی و هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی چاودێری و دادوەری دووپاتدەکاتەوە، سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە بڵاوبوونەوەی زانیاری نادروست و چەواشەکارانە سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی رەش.
‏
‏وەزارەتی نەوتی عێراق لەو بارەیەوە چەند روونکردنەوەیکی بڵاوکردووەتەوە:
‏
‏٢- سەرجەم کارەکانی بە بازاڕکردن و هەناردەکردنی نەوتی رەش پابەندە بە سیستمێکی رێکخراوی ورد و گشتگیر، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت، بەپێی گرێبەستە فەرمییە راگەیەندراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵاترین دەسەڵاتی چاودێری لە وڵات، لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی گشتی گومرگ، دەزگا ئەنیەكان بەڕێوەدەچن.
‏
‏٢- باسکردنی نەوت هەڵگری نەناسراو یان تۆڕی قاچاغ، بوختانێکی مەترسیدار و چەواشەکارانەیە، ئەم نەوتهەڵگرانە بە نەوتهەڵگری نەناسراو لەلایەن وەزارەتەکە وەسف کراون و لەوانەیە هی کارگە یان وەزارەتەکانی تر بن، بەندەرەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستەمێکی چاودێری تونددا کاردەکەن، کە رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ بارێک نادات بەبێ رەزامەندی فەرمی و بەڵگەدار لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
‏
‏٣- كێشكردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە بانگەشەكانی قاچاغچێتی بەبێ هیچ بەڵگەیەک، ناوزڕاندنێكی ئاشكرای قبوڵنەکراو و مەترسیدارە، زیانی راستەوخۆ بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە سەروەرەکانی دەگەیەنێت، ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
‏
‏٤- وەزارەتی نەوت دووپاتی دەکاتەوە درێغی ناكات لە پاراستنی ناوبانگ و پێگەی یاسایی خۆی، رێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەس و قەوارانە دەگرێتەبەر، کە پەرە بەو تۆمەتە درۆیانە دەدەن.
‏
‏٥- وەزارەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، پێشوازی لە هەر زانیارییەکی بەڵگەدارو هاوپێچكراو بە بەڵگە دەکات، لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 0
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 332
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 4913
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 5755
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3532
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3957
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4161
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5515
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5713
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6655
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12374
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6292
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10947
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9492
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10704
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10223
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178