المطلع
عاجل

post-image

بەرەی گەل: ناوچەکانی ناسنامەی ئەنفال بوەتە شوێنی بەخشینەوەی زەوی گرانبەها


14:18 كوردستان
2025-04-14
61838

بەرەی گەل ڕایگەیاند، لە یادی ئەنفالدا و بەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوان ناوچەکانی ناسنامەی ئەنفال بوەتە شوێنی بەخشینەوەی زەوی گرانبەها.
بەرەی گەل، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 37 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعسی رەفتار فاشی، لە هەشت قۆناغی یەک لەدوای یەکدا پرۆسەی ئەنفالی کوردی ئەنجامداو بەهۆیەوە پێنج هەزار گوند خاپور کراو، دو هەزار 900 مزگەوت و هەزار و 800 خوێندنگە لەگەڵ زەوی تەختکرا، سەرەنجام دەیان هەزار هاوڵاتی بێتاوان لە منداڵ و ژن، لە پیر و گەنج لەبیابانەکانی باشوردا بەشێوەیەکی دڕندانەو دور لەهەر بەهایەکی مرۆڤانە و نامۆ بە هەر داب و نەریت و کلتوری گەلان و ناکۆک بەهەر مۆراڵێکی مرۆڤبون زیندەبەچاڵ کران. 
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەعسیەکان مەڵۆیەکی گەورەی تریان خستە سەر خەرمانی کار و کردەوە رەگەزپەرستەکانیان و قەتماغەی برینی کیمیابارانی هەڵەبجە، پرۆسەی تەفسیری کوردانی فەیلی، تەبعیس و تەعریبی کۆی گەلی کوردیان لەویژدانمان هەڵدایەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لەئێستادا ئەوەی کە ئەم برینانە بەسوێ تر دەکات، ئەوەیە کە رۆژانە بە بەرچاوی کەسوکاری ئەنفالکراوان سەدان تانکەری نەوتی قاچاغ ئاودیوی سنورەکان دەکرێت. ناوچەکانی ئەنفال بونەتە ناسنامەی گەندەڵی و ناعەدالەتی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم".
ئەوەشیخستەڕو، "ناوچەکانی ناسنامەی ئەنفال لە سایەی حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە بوەتە شوێنی بەخشینەوەی زەوی گرانبەها بەکوری بەرپرسەکان و داگیرکردنی بیرە نەوت و کاری مافیایی و سەرانە سەندن، لەولایشەو سەدان گەنجی پاشماوەی ئەنفال بەبێ کار دەسورێنەوە و بەبروانامەی بەرزیشەوە دانامەزرێن".
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ کە قوڵایی ئەنفالستانن، بەهۆی دەوڵەمەندی سامانی سروشتی لە نەوت و گاز، دەبوایە خۆشگوزەرانترین ناوچەی هەرێم بان، بەڵام بەهۆی دزی و چاوچنۆکی دەسەڵاتدارانی حزبی و حکومی بونەتە رەمزی پشتگوێخستن و نەبونی پێداویستیە سەرەتاکانی ژیان وەک ئاوی خواردنەوە، هەربۆیە ساڵانە لەیادی ئەنفالدا بەرپرسان جورئەتی ئەوە ناکەن بەشداربن و بێنە ناو خەڵک. کەدڵنیاین ئەمانە رۆژێک دێت بەتەواوی لەلایەن گەلەوە رسواو شار بەدەر دەکرێن".
بەرەی گەل باسی لەوەشكردوە، 14ی 4ی هەمو ساڵێک کەیادی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالەکانە. لەقوڵایدا دەرفەتێکیشە بۆئەوەی کەجارێکی تر تیشک بخەینە سەر کۆمەڵێک داواکاری بنەرەتی و کێشەی جەوهەری کەبەدرێژایی ساڵانی رابردو فەرامۆشکراون و بەهەڵپەسێرراوی ماونە، وەك جێبەجێکردنی تەواوەتی پرۆسەی ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک جینۆساید لەلایەن دەوڵەتی عیراقی بەهەر سێ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادگەری و یاسادانانەوە.
هەروەها، حکومەتی عیراق پەلە بکات لە جێبەجێکردنی پێداویستەیەکانی تایبەت بەهێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوەکانمان کە ژمارەیان زیاتر لە 170 هەزار هاوڵاتی دەبێت و بەهۆی کێشەی پشکنینی DNA و پاساوی ئەمنی و سستی لەهەنگاوەکانی پرۆسەکە هەتا ئێستا کەسوکاریان لەچاوەروانی ئێسک و پروسکی ئازیزانیان دەستەوسان راوەستاون.
بەرەی گەل دەشڵێت، هەردو حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم هەوڵی جدیان نەداوە بۆ ناساندنی کەیسی ئەنفال وەک جینۆساید لەئاستی نێودەوڵەتی، کە ئەمەش ناهەقیەکی ترە بەرامبەر کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانیان. هەروەها دابینکردنی زەوی و شوێنی نیشتەجێکردن بۆ پاشماوەی کەسوکاری ئەو ئەنفالکراوانەی کە بەهەر هۆیەک بێت بێ بەشکراون لەو مافە رەوایەی خۆیان.

بەرەی گەل بەڵێنیش دەدات، "کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانیان دەبین ، لەبەدیهاتنی داواکاری و مافەکانیان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

الدولار يتراجع في أسواق بغداد وأربيل عند الإغلاق

2026-10-25 17:41 649
تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

تمديد الفصل التشريعي وإقرار قانون الإجازة طويلة الأجل.. أبرز قرارات البرلمان اليوم

2026-10-25 17:35 1310
المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 5164
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 6037
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 3618
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 4126
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 4261
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 5664
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 5880
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 4062
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6721
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 12503
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 6391
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 11067
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 9556
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10805
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 10370
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 7178