المطلع
عاجل

post-image

بەبەڵگەنامە...هەرێمی کوردستان دامەزراندن بە هەمو شێوەیەك ڕادەگرێت


10:58 كوردستان
2025-02-12
119166

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كە، دەبێت سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان، پابەند بن بە لیستی موچەی مانگی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵەوە لەڕوی ژمارەی فەرمانبەران و بڕی خەرجی و شایستە داراییەکان، هەروەها دەشڵێت، "دامەزراندن بە هەمو شێوازێک ڕادەگیرێت، واتا دامەزراندن بە کاتی، لەجێ دانان، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، دامەزراندنی وانەبێژان، وەرگرتنی خۆبەخشان، دامەزراندن بە گرێبەست و هەمیشەیی، ئەمانە هەمویان قەدەغەن".

بەگوێرەی نوسراوێكی حكومەتی هەرێم، كە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی لەسەرە و تێیدا 10 بڕیار دراون كە بریتین لە، "دەبێت سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان، پابەند بن بە لیستی موچەی مانگی (كانونی دوەم/1) ساڵی 2025، لەڕوی ژمارەی فەرمانبەران و بڕی خەرجی و شایستە داراییەکان، تاوەکو پەسەند کردنی خشتەی بودجەی ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ڕاگرتنی دامەزراندن بە هەمو شێوازێک، واتا دامەزراندن بە کاتی، لەجێ دانان، دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ، دامەزراندنی وانەبێژان، وەرگرتنی خۆبەخشان، دامەزراندن بە گرێبەست و هەمیشەیی، ئەمانە هەمویان قەدەغەن، تەنانەت گەڕانەوە بۆ وەزیفە یان هەر شێوازێکی دیکەی دامەزراندن، بۆ سەرجەم بوارەکان و هەروەها سڕینەوەی هەمو ئەو پلە وەزیفیانەی لە 2025 چۆڵ دەبن، تاوەکو پەسەندکردنی خشتەی بودجە".
بەگوێرەی بڕیارەكان، "ڕاگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵەی نوێ بە هەمو شێوەیەک، پابەند بون بەو ڕێژە و دەرماڵانەی لە لیستی موچەی مانگی مانگی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ جێگیرکراون. هەروەها جەختکردنەوە لە قەدەغەکردنی دامەزراندن لە هەر وەزیفەیەکی سەرکردایەتی یان پلە تایبەت (بەڕێوەبەری گشتیی بەرەو سەرەوە)".
ئەوەشی خستەڕو، "قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، بەبێ ڕەچاوکردنی سەرچاوەی داراییان بە شێوەی تەمویل زاتی بێت یان تەمویل مەرکەزی. واتا نابێت هیچ فەرمانبەرێک لە فەرمانگەیەک بۆ یەکێکی دیکە بگوزارێتەوە ئەگەر موچەکەی زیاد بکات".
لە بڕیارەكانی حكومەتدا ئەوەش هاتوە، "ڕاگرتنی هەژمارکردنی خزمەت جگە لە مەبەستی خانەنشینی، وەک ماوەی دەرکردنی سیاسیی، خزمەتی پارێزەرایەتی، خزمەتی گرێبەست، خزمەتی ڕۆژنامەنوسی و هەژمارنەکردنی بڕوانامەی نوێ بۆ ئەوانەی لەکاتی وەزیفەدا بڕوانامەی باڵاتر بەدەست دەهێنن، هەروەها کارکردن بە گشتاندنەکانی فەرمانگەی یاسایی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە سەرموچە و پلە بەرزکردنەوە بەهۆی نادیاری خەمڵاندنی سەقفی خەرجییەکانی ساڵی 2025.

باسی لەوەشكردوە، "دەبێت سەرجەم وەزارەتەکان پابەندبن بە بەرزنەکردنەوەی داواکاری درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەهۆی حوکمی ماددەی 13 لە یاسای ژمارە 26ی 2019، درێژکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەر لەکاتی تەواوکردنی تەمەنی یاسایی هەڵوەشاوەتەوە، واتا کاتێک فەرمانبەر دەبێتە 60 ساڵ دەبێت خانەنشین بێت".
ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت، "کارکردن بە سەرجەم ئەو بڕیار و ڕێکارانە کاتییە، سەرتاسەریشە لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و عێراق، واتا تەنیا لە کوردستان نا، حکومەتی عێراقیش ئەو بڕیارانەی دەرکردون و جێبەجێیان دەکات".

لە كۆتا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا ڕونیكردوەتەوە، مەرجە گشت وەزارەتە و لایەنە نەبەستراوەکان بە بڕیارەکان پابەند بن، واتا لە فەرمانگەیەکی ئاساییەوە تاوەکو سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3364
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 4150
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217