المطلع
عاجل

post-image

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی پەیامێکی بڵاوکردەوە


10:59 كوردستان
2025-02-12
52378

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ،پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی دەسەڵاتى زۆنى سەوز کرد و داوای لێکرد خۆی یەکلاباتەوە لەنێوان (تەوتین) و (هەژماری من) ئەوا سەرچاوەی داهاتەکانیان پەکدەخەن.
ئەمەی خوارەوە ەقی پەیامەکەیانە:-

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

مانگرتووانی خۆڕاگر و سەربەرز
مامۆستایان، فەرمانبەران، مووچەخۆران، ڕای گشتی
دەسەڵاتی تاڵانکار و چەواشەکار

سەبارەت بە خەباتی پیرۆزی مانگرتن؛ خۆپیشاندانە مێژووییەکەی دێگەڵە و چەواشەکارییەکانی دەسەڵاتی ترسنۆک و ملهوڕ؛ هەڵوێست و جووڵەی ئاییندەمان؛ بەباشمان زانی ئەم خاڵانەی خوارەوە، بخەینەڕوو:

?هەڵوێست و خەباتی ئەو (13) خوشک و برا مانگرتووە خۆڕاگر و جوامێرەمان بەرزدەنرخێنین؛ کە  بۆماوەی (15) ڕۆژ مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرت؛ ئەم خەباتەش درێژکراوەی ئەو خەباتە مەدەنییە بوو؛ کە مامۆستایان و فەرمانبەران و دادخوازان؛ لەماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا دژ بە ستەم و نادادی ئەنجامیانداوە.
ئێستا و پاش ڕازیبوون بەو هەموو داوا و فشار و ڕوولێنان و قورئانهێنانەڕووەی؛ تا کۆتایی بە مانگرتن بێنن، لەلایەن کەسوکار و هاوڕێ و دڵسۆزان و چین و توێژە جیاوازەکانی ئەم کۆمەڵگەیەوە.
ئێمە ڕێز و پێزانیمان بۆ بڕیارەکەیان و بەدەمەوەهاتنی داواکاری هەمووانەوە هەیە و بە سەرکەوتن و کارێکی گەورەی دەبینین.
?لەپاڵ خەباتی مانگرتندا؛ پایەیەکی تری بەهێزی خەباتەکەمان؛ خەباتی 9ی شوباتی تێکشکانی خەندەق و بڤەبەندی دێگەڵە بوو؛ کە پێ بەپێ لەگەڵ مانگرتنەکەدا؛ هاوار و داوای ستەملێکراوانی بە ناوخۆ و جیهانی دەرەوە گەیاند؛ تا دەنگ و دۆزەکەمان لە چوارچێوەی زۆنێکدا قەتیس نەبێت؛ هەر ئەمەش وای کرد، ئەوەی بەتەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان نەکرا؛ مامۆستایان و فەرمانبەران و ئازادیخوازان، لێبڕاوانە و قوربانیدەرانە ئەو تەلبەندە بەڕقکێشراوە شەلوپەت بکەن.
?بایکۆتی دەوام؛ لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا؛ بڕیارێکی خۆڕسکانەی خودی مامۆستایانە و وابەستەنییە بە بە بڕیاری پێشوەختەی هیچ ئەنجومەن و دەستەیەک و مانگرتووانەوە؛ بۆیە ئێمە پاڵپشت و پشتیوانی هەر بڕیارێکین کە ئەوان دەیدەن.
?سەرلەبەری چەواشەکاری و تۆمەتەکانی پارتی دەسەڵاتداری هەولێر؛ لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆ و پەیجە فەیک و سێبەر و ڕاوێژکارە دابەستە و نووسەرە دەربارەکانیان؛ ڕەتدەکەینەوە، وەک هەمیشە سەلماندیان کەسانی خێڵەکی و نەخوێندەوار شیاوی دەوڵەتداری نین؛ ئەگەر ڕاستگۆن! فەرموون چی بەڵگەیەکی پێشێلکاری و تێوەگلانمان لەگەڵ هێزی دەرەکی و ئیقلیمی هەیە، بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە.
?لە ئاییندەکانی نزیکدا؛ لە ڕێی ئامار و ڕاپۆرتی ورد و ڕاستەوە، تەواوی پێشلکارییەکانی دەسەڵات لە خۆپیشاندانەکەی دێگەڵە، ئاڕاستەی UN و کۆنگرێسی ئەمریکا و پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، سەرۆکایەتییەکانی (کۆمار، ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نوێنەران، دەسەڵاتی دادوەری)ی عێراق دەکەین و بەڵگە و ڤیدیۆ و وێنەکانی لەگەڵدا هاوپێچ دەکەین.

?چاوەڕوانین هاوڕێ مانگرتووەکانمان دوای (48) کاتژمێر لە نەخۆشخانە بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێنەوە ناومان؛ ئەم ماوەش وەک مۆڵەتێک دەدەین بە دەسەڵاتی زۆنی سەوز؛ تا خۆی یەکلابکاتەوە لەنێوان (تەوتین) و (هەژماری من)؛ ئەگەرنا دوای ئەو ماوەیە و بەمنزیکانە دەست بۆ جوڵەیەک دەبەین، کە سەرچاوەی داهاتەکانیان پەکدەخەین.

11/ 2/ 2025
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

المفوضية تصحح اسم المرشح البديل لعضوية مجلس محافظة البصرة

2026-10-25 14:28 3331
إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

إطلاق راتب المعين المتفرغ لأكثر من 384 ألف مستفيد

2026-10-25 13:45 3976
عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

عراقجي: هرمز ما بعد الحرب غير ما قبلها.. ولا مكان للقوات الأجنبية

2026-10-25 12:58 2702
المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

المباشرة بصرف رواتب الموظفين لشهر تشرين الأول الحالي

2026-10-25 12:17 3131
انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

انخفاض جديد بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-10-25 11:27 3372
ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

ملاحقة مسؤول سابق اختلس مليارات الدينار وسط شبهات فساد إداري

2026-10-25 10:57 4906
منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

منخفض جوي وأمطار رعدية تضرب مناطق عدة بالعراق

2026-10-25 10:13 4917
قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

قمة الحسم والهروب الكبير تختتم جولة دوري نجوم العراق اليوم

2026-10-25 08:37 3621
ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

ترامب: قد نضطر إلى إنهاء المهمة في إيران أو التوصل إلى اتفاق

2026-10-25 00:03 6537
التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

التربية: غداً دوام رسمي في المدارس

2026-10-24 23:38 11877
​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

​ائتلاف إدارة الدولة يدعو لحماية المتظاهرين ويشدد على إقرار الموازنة

2026-10-24 23:34 5916
توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

توجه حكومي شامل لتثبيت مئات الآلاف وإطلاق آلاف الوظائف الجديدة

2026-10-24 22:47 10430
وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

وول ستريت جورنال تكشف: ترامب يدرس ضرب المنشآت النووية في إيران

2026-10-24 20:16 8964
5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

5 محافظات عراقية تعطل الدوام الرسمي غداً

2026-10-24 18:59 10207
تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

تأييد نيابي لتثبيت المتعاقدين واستحداث 120 ألف درجة بموازنة 2027

2026-10-24 18:56 9861
تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

تراجع أسعار الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-10-24 18:12 6903
توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

توجيه بتثبيت جميع العقود والأجراء على الملاك واستحداث 120 ألف درجة وظيفية

2026-10-24 15:55 10131
المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

المصرف العراقي للتجارة يعلن استمرار خدماتها المصرفية طيلة أيام العطل الرسمية

2026-10-24 13:41 7217