ئیسپانیا... پەرلەمان یاسای گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئیسرائیل په‌سه‌ند دەکات
په‌رله‌مانی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یاسای
گه‌مارۆی چه‌ك به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا سه‌پاند، ئەوەش وەک پاڵپشتیەک بۆ "كه‌مكردنه‌وه‌ی جینۆساید"ه له غه‌ززه.
یاساكه له‌لایه‌ن 178 په‌رله‌مانتاره‌وه له‌به‌رامبه‌ر 169 په‌رله‌مانتاری دژ په‌سه‌ندكرا، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی نییه، پشتیوانی چوار په‌رله‌مانتاری پارتی پۆدیمۆسی چه‌پی دوری وه‌رگرت.
پێدرۆ سانچێز له وتارێكدا كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك له میانی كۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به "چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌ت" پێشكه‌شی كرد، داوایكرد ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئه‌ندامێتی ته‌واو له‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه بدرێت.
مانگی ڕابردو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسپانیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی 218 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕافائیلی ئیسرائیلی بۆ كڕینی سیسته‌می ڕێنمایی پێشكه‌وتو بۆ بۆمبه‌كانی لایتنینگ 5 ڕاگه‌یاند.
