المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی(موتەڵع) 26رێکەوتنی واژۆکراوی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بڵاودەکاتەوە


19:02 عێراق
2024-04-22
40659

عێراق و توركیا له‌سه‌ر ئاستی باڵادا  26 ڕێككه‌وتن و یاداشتی په‌یوه‌ندیدار به‌ پرسه‌كانی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی و كشتوكاڵی و ئایینی و ڕۆشنبیری واژۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق و چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵیش له‌ نێوان توركیا و عێراق واژۆ كرا، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1-ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی له‌ نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا.
2-یاداشتی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی هاریكاری له‌ بواری ئاو له‌ نێوان هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و توركیا.
3-یاداشتی ڕێككه‌وتنی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان له‌ نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی توركی.
4-یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی پێكهێنانی لیژنه‌ی بازرگانی ئابووری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و توركیا.
5-ڕێككه‌وتننامه‌ی هاندان و پاراستن و ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای توركی.
6-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ر دوو ژووی بازرگانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
7-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاری ته‌كنیكی و زانستی و ئابووری له‌ بواری پڕۆژه‌ بچووكه‌كان و مامناوه‌نده‌كان، له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی پیشه‌شازی عێراق و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی توركی.
8-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری مه‌شقی سه‌ربازی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و توركیا.
9-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ مه‌شق و هاوكاریی له‌ بواری ته‌ندروستی سه‌ربازی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و توركیا.
10-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاوكاریی ستراتیژی له‌ نێوان ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی و سكرتاریه‌تی پیشه‌سازییه‌ به‌رگرییه‌كانی توركیا.
11-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی ئه‌منی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و توركیا.
12-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان په‌یمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری عێراقی و په‌یمانگه‌ی توێژینه‌ی ستراتیجی توركی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و توركیا.
13-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی له‌ بواری گه‌نجان و وه‌رزش له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی گه‌نجان و وه‌رزشی عێراق و توركیا.
14-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ هاریكاریی له‌ بواری زانستی ته‌ندروستی و پزیشكی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و توركیا.
15-پلانی كۆمه‌ڵه‌ی كاری كشتوكاڵی له‌ ماوه‌ی نێوان 2024 – 2025 له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقی و توركی.
16-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری په‌روه‌رده‌یی له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی و توركی.
17-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیا له‌ نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجوومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیای توركی.
18-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری هاریكاریی گه‌شتیاریی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و گه‌شتیاریی و شوێنه‌واری عێراق و وه‌زاره‌تی گه‌شتیاریی توركی.
19-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری به‌كارخستن و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
20-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان.
21- یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفی میری له‌ نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی عێراق و وه‌زاره‌تی ئه‌رشیفی توركی.
22-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری ئاسایشی به‌رهه‌مه‌كان و به‌ربه‌سته‌ ته‌كنیكییه‌كانی به‌رده‌م بازرگانی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا.
23-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له بواری كاروباری ئایینی له‌ نێوان دیوانی وه‌قفی سوننی و سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیا.
24-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ هاریكاری له‌ بواری مه‌شقی دادوه‌ریی بۆ دادوه‌ران و یاریده‌ده‌ران و داواكارانی گشتی له‌ نێوان په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی عێراق و ئه‌كادیمیای دادپه‌روه‌ریی توركی.
25-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری كاره‌با له‌ نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و وه‌زاره‌تی وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا.
26-یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌ بواری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نێوان ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

فصيل عراقي يعلن التزامه بوقف العمليات العسكرية واستكمال السيادة الوطنية

2026-10-01 20:28 1120
كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

كتائب سيد الشهداء: نبارك إنهاء الوجود الأجنبي ونؤكد الالتزام بالاتفاق المبرم

2026-10-01 19:30 1659
واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

واشنطن تُعلن طي صفحة التواجد العسكري وتُجدد دعمها للعراق برئاسة الزيدي

2026-10-01 19:26 2036
الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

الحكومة تعلن وصول شحنة جديدة من الدولار النقدي إلى العراق

2026-10-01 18:11 2508
ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

ارتفاع أسعار الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-10-01 17:00 2706
الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

الكشف عن تفاصيل محادثات سرية بين دمشق وحزب الله بوساطة تركية

2026-10-01 15:12 2872
النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

النزاهة تسترد موظفة هاربة من لبنان اختلست أربعة مليارات دينار

2026-10-01 13:58 4815
الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

الرافدين يباشر بتوزيع رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 13:07 3080
الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

الإعلام الأمني: تسجيل ستة ملايين قطعة سلاح واستعداد الفصائل لتنظيمها

2026-10-01 12:25 3285
استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

استكمال إجراءات صرف رواتب المتقاعدين لشهر تشرين الأول

2026-10-01 11:16 5355
قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

قائمة صباحية بأسعار صرف الدولار في العراق

2026-10-01 11:14 3348
الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

الزيدي يعلن انسحاب التحالف وتدشين خطة نزع السلاح ودعم الدفاع الجوي

2026-10-01 10:49 3822
الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

الأنواء الجوية: أمطار متوسطة الشدة غداً

2026-10-01 09:45 3800
وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

وزير الخارجية: إعداد مسودة خطة حصر السلاح واستكمالها بحزيران المقبل

2026-10-01 00:11 4937
الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

الزيدي يعلن يوم السيادة وانتقال العراق لعهد السلاح الواحد بيد الدولة

2026-09-30 23:17 5095
باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

باراك: العراق يقف اليوم على قدميه واكتملت عملية إعادة قواتنا للوطن

2026-09-30 23:02 4828
سوريا.. انفجار خط الغاز بمحطة تشرين يطفئ 3 محطات توليد رئيسية

سوريا.. انفجار خط الغاز بمحطة تشرين يطفئ 3 محطات توليد رئيسية

2026-09-30 22:41 5257
بعد انتهاء التحالف الدولي.. النعمان يعلن الانتقال للشراكة الثنائية وتعزيز التسليح

بعد انتهاء التحالف الدولي.. النعمان يعلن الانتقال للشراكة الثنائية وتعزيز التسليح

2026-09-30 21:16 4855