ئاری هەرسین دەستی لە ئەندامیەتی ڕێکخستنی پارتی کێشاوە
ئاری هەرسین دەستی لە ئەندامیەتی ڕێکخستنی پارتی کێشاوە، و لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "هەموو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نیە، چونکە هەرگیز خۆمم بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردوە، بەڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەرو سەنگی مەحەک بون،
وازهێنانیش لە پارتی وازهێنان نیە لە کوردایەتی و سیاسەت".
لە کۆتاییدا ئاری هەرسین گووتی،هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ برادەرانی پارتی ئەخوازم، خوای گەورە هیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان
هەر ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان.
