المطلع
عاجل

post-image

مێژووێکی پڕ لەکوردایەتی لە ساڵیادی کۆچی دوای قازی محەممەد


18:03
2023-03-30
169
ئەمڕۆ 2023/3/30 ساڵیادی لەسێدارەدانی دادوەر وە سەرکردەی سياسي کورد قازی محەممەدە، قازی محەممەد لە بەرواری 1893/5/1 لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ناسراوبوو قازی محەممەد ئارەزووی لە بواری ئاینی وە شەریعەتدا هەبوو، قازی چەندەها زمانی دەزانی لەتەنیشت زمانی کوردی لەوانە، زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، فارسی، ڕوسی، وە تورکی. وەک بەرپرسێکی ڕۆشنبیری لە مەهاباد دامەزار لەکاتی کردنەوەی یەکەم قوتابخانە لە شارەکەدا، وە ناسراوبوو بە هاندانی خەڵکی بۆ فێربوونی زانست و هونەرە جێوازەکان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی کورد کە وەک خۆی وەسفی دەکرد، وە ناسراوبوو لەسەر قازی کە گرنگی دەدا بە هەژاران وە ستەملێکراوان. قازی بیرۆکەی دیموکراتیەت وە نیشتمانپەروەری کاریگەریان لەسەر کرد، وە لە ساڵی 1927 چووە نێو حیزبی "خۆێبوون"، وە لە ساڵی 1942 حیزبی بەعسی کوردستانی دامەزرا کە لەساڵی 1945 ناوەکەی گۆڕا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە قازی محەممەد سەرکردایەتی دەکرد، ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان بنەمای ئازادی و دیموکراسی بۆ ئێران وە ئیدارەی سەربەخۆ بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات بەدەست بهێنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی قازی محەممەد لە بەرواری 1946/1/22، کۆماری مەهابادی ڕاگەیاند، وە قازی وەک سەرۆک کۆمار بەربژێر کرا، تاکە وڵات کە پشتیوانی کۆماری مەهاباد وە قازی محەممەدی کرد ئەویش یەکێتی سۆفیەت بوو، کە ئەو کاتی سەربازانی کۆماری مەهابادیان چەکدار دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی شای ئێران، لە مانگی دوازدەی ساڵی 1946 یەکێتی سۆفیەت پشتی لە کۆماری مەهاباد کرد، وە ئەمەش دەرفەتێکی باشی بۆ شای ئێران ڕەخسان بۆ هێرشکردنە سەر کۆمارەکە، وە ئەمەش بووە هۆی دەستبەسەر داگرتن بەسەر کۆماری مەهاباد. حكومەتی ئێرانی ئەوکات بڕیاری دادگای کردنی قازی محەممەدی دا، وە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرد، خۆی وە بیست و هەشت لە هاوڕێکانی کە لە ساڵی 1947 لە گۆڕەپانی چوارچرا لە مەهاباد لەسێدارەدران.

كلمات مفتاحية