المطلع
عاجل

post-image

داخستنی دەرمانخانەێیکی بەناوبانگ لە پارێزگای هەولێر ڕەخنەی لێکەوتەوە


05:03
2023-03-31
146
دوێنێ شەو لە بەرواری 2023/3/30 لە پارێزگای هەولێر، ئاسایش هەستا بە داخستنی دەرمانخانەی سەروەران، خاوەنی دەرمانخانەکە دەڵێت، ئاسایش هەموو جارێک دێت بەبیانووی جێواز دەرمانخانەکەمان دادەخات، وە هۆکاری سەرەکی داخستنی دەرمانخانەکەمان چونکە خەڵکی هەولێر هەموویان ڕوو لە دەرمانخانەکەمان دەکەن وە ناچنە دەرمانخانەکانی تر وە لە ڕەخنەێکدا ئەوەشی وت، هیوادارم دەرمانخانەکانی تر دەرمان بە نرخێکی هەرزانتر بفرۆشن بۆ ئەوەی خەڵک ڕوو لەوان بکەن، وە هاوڵاتیان شاهیدی دەرمانخانەکەمان دەدەن کە هیچ کێشەیان بۆ دروست نەکردووە هەروەها هاوڵاتیێک کە خەڵکی شاری کەرکوکە لەسەردانیێکی بۆ دەرمانخانەکە گووتی، من لە پارێزگای کەرکووکەوە دێمە ئەم دەرمانخانەیە، حکومەت لەبەر هەرزانی دایخست وە جگە لە (لا حول ولا قوة الا بالله) هیچی تر ناڵێم. دەرمانخانەکە بە بیانووی هێنانی دەرمانی قاچاغ لە لایەن ئاسایشی پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی ساڵێک داخرا.

كلمات مفتاحية