یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساشوستس له ئه‌مەریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین چاندنی گورچیله‌یان له به‌رازه‌وه بۆ مرۆڤ ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاوێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵ كه نه‌خۆشی گورچیله‌ی له قۆناغی كۆتاییدابوو ئه‌نجامدرا.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی ماساشوستس له ئه‌مەریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكردۆته‌وه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه "نوێنه‌رایه‌تی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ده‌كات له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به ئاسانی بخرێنه به‌رده‌ستی نه‌خۆشه‌كان".
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له 16ـی ئاداری ئه‌مساڵ ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی كاتژمێری خایاندوه، گورچیله‌ی به‌رازه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای E-Genesis له كامبریج له ویلایه‌تی ماساشوستس دابینكراوه.
به‌وته‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ماساشوستس، له‌ئێستادا ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 62 ساڵه ته‌ندروستی جێگیره‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی گورچیله‌ی به‌رازه بۆ مرۆڤ.