المطلع
عاجل

post-image

یەکگرتوو: چاوەڕوانی موزایەدە و چەواشەكاری و زمانی زبرمان لە نەوەی نوێ نەدەكرد


14:23 كوردستان
2025-01-22
8669

مستەفا عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو  لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی دو مانگە لەگەڵ یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بەشی بەركەوێت بەڵام وادیارە نەگەیشتوەتە ئامانجەكانی و ناڕازیە دەبو بەشی ئەوەی تیا بهێشتایەتەوە كە لە داهاتودا لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی دیكە كاری بكردایە، دەشڵێت، "چاوەڕوانی موزایەدە و چەواشەكاری و زمانی زبرمان لە نەوەی نوێ نەدەكرد، ئەوەش دەلیلی ئەوەیە كە پڕۆژەكەی نەوێ نوێ ناواقعیە".

مستەفا عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر، "لە پێكهێنانی حكومەتدا یەكگرتو دیدی ڕۆشنە و زو وتویەتی كە بەشداری لە حكومەتی یەكێتی و پارتی ناكەن و ناچنە گفتوگۆوە، لەكاتێكدا كاك شاسوار سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی دو مانگە لەگەڵ یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بەشی بەركەوێت بەڵام وادیارە نەگەیشتوەتە ئامانجەكانی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر نەوەی نوێ بەشداری پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكردایە ئەوا ئێمە ڕێزمان لێدەگرت، بەڵام كاك شاسوار كە بەشی خۆی نەدراوەتێ و ناڕازیە دەبو بەشی ئەوەی تیا بهێشتایەتەوە كە لە داهاتودا لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی دیكە كاری بكردایە و ئۆپۆزسیۆنێكی جدی دروست بكرایە".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو باسی لەوەشكرد، "چاوەڕوانی موزایەدە و چەواشەكاری و زمانی زبرمان لە نەوەی نوێ نەدەكرد، بەڵكو چاوەڕوانی كاری پێكەوەی بوین لە پەرلەمان، بەڵام ئێستا ئەو حزبە ڕۆژانە لایەنەكانی دیكە ئیحراج دەكات".
ئەوەشی خستەڕو، "ڕەوتی هەڵوێست ئۆپۆزسیۆنی بونی خۆیان ڕاگەیاندوە و ئێمەش لە یەكگرتو بەشداری حكومەت ناكەین، كۆمەڵی دادگەری ڕایانگەیاندوە كە بەشداری پەرلەمانیش ناكەن و ڕێز لە بڕیارەكەیان دەگرین، ئەوان كە بەشداری پەرلەمان ناكەن ڕۆژانە چەندین جار لەلایەن كاك شاسوارەوە ئیحراج دەكرێن و ناویان دەهێندرێت، ئەوەش دەلیلی ئەوەیە كە پڕۆژەكەی نەوێ نوێ ناواقعیە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە شاری هەولێری پایتەخت کرایەوە

پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی لە شاری هەولێری پایتەخت کرایەوە

2025-02-05 15:06 10093
تەرمی کچێکی عێراقی دوای ئەشکەنجەدانی و کوشتنی بە سووتاوی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی کچێکی عێراقی دوای ئەشکەنجەدانی و کوشتنی بە سووتاوی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە

2025-02-05 14:21 3249
کەشناسی هەرێم: سبەی باراناوی دەبێت و شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنورییەکان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم: سبەی باراناوی دەبێت و شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنورییەکان دەگرێتەوە

2025-02-05 13:55 3592
عەلی خامنەیی، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای وەک نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشان کردوه‌

عەلی خامنەیی، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای وەک نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشان کردوه‌

2025-02-05 13:50 5346
ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ نیو کاتژمێر دوادەخات

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ نیو کاتژمێر دوادەخات

2025-02-05 13:42 19042
کۆمپانیایەکی گەیاندن بەقاچاخ بردنی 25 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر بۆ هەولێر ئەنجامداوە

کۆمپانیایەکی گەیاندن بەقاچاخ بردنی 25 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر بۆ هەولێر ئەنجامداوە

2025-02-05 13:34 6350
مەشهەدانی: عێراق شاهیدی بەرجەستەبوونێكی راستەقینە و واقیعی پرەنسیپە دیموكراسیەكانە

مەشهەدانی: عێراق شاهیدی بەرجەستەبوونێكی راستەقینە و واقیعی پرەنسیپە دیموكراسیەكانە

2025-02-05 13:14 2653
دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات

2025-02-05 12:10 5903
ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانی خیتافی و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانی خیتافی و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

2025-02-05 10:26 4189
ماوەی نۆ ڕۆژە مامۆستایانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و داوای مووچەکانیان دەکەن

ماوەی نۆ ڕۆژە مامۆستایانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و داوای مووچەکانیان دەکەن

2025-02-05 10:25 6541
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی بارانێکی بەخوڕ سەدان هاووڵاتی ماڵەکانیان بەجێهێشت لە ئوسترالیا

دوو کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی بارانێکی بەخوڕ سەدان هاووڵاتی ماڵەکانیان بەجێهێشت لە ئوسترالیا

2025-02-05 10:11 7907
چۆپی فەتاح گۆرانیەکی بە شێوەزاری کەڵهووری بڵاوکردەوە

چۆپی فەتاح گۆرانیەکی بە شێوەزاری کەڵهووری بڵاوکردەوە

2025-02-05 09:54 7686
بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

2025-02-05 09:17 2693
ترەمپ و ناتانیاهۆ تیشکیان خستۆتە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی حەماس لە کەرتی غەززە

ترەمپ و ناتانیاهۆ تیشکیان خستۆتە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی حەماس لە کەرتی غەززە

2025-02-05 09:35 6663
نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی

نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی

2025-02-05 09:17 5456
ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەكات

ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەكات

2025-02-05 08:45 4430
دادگای فیدراڵی کارکردن لەسەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک و باری کەسێتی و لێبوردەیی گشتی ڕاگرت

دادگای فیدراڵی کارکردن لەسەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک و باری کەسێتی و لێبوردەیی گشتی ڕاگرت

2025-02-04 18:38 7257
چین باجی گومرگی بەسەر هەندێک کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکا سەپاند

چین باجی گومرگی بەسەر هەندێک کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکا سەپاند

2025-02-04 14:08 10065