المطلع
عاجل

post-image

گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریكا قەدەغەكرا ‏


13:31 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-06-05
85078

گەشتی هاووڵاتییانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریكا قەدەغەكرا، هەروەها گەشتی هاووڵاتییانی حەوت وڵاتی دیكەشی سنوورداركرا.

‏بەپێی بڕیارەکەی ترەمپ لە رۆژی  9ـی ئەم مانگەوە هاووڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، كۆماری كۆنگۆ، گینا، ئەریتریا، ئێران، لیبیا، سوماڵ، سودان و یەمەن ناتوانن گەشت بۆ ئەمریكا بكەن، هەروەها گەشتی هاووڵاتیانی بۆرۆندی، كوبا، لاوس، سیرلۆن، تۆگۆ، توركمانستان و فەنزوێلاش بۆ ئەمریكا سنوردارکرد.

‏بڕیارەكە لەچوارچێوەی سیاسەتی ترەمپ دژی کۆچبەران و نەبوونی حكومەتێكی كاریگەر لەو وڵاتانە دەگەرێتەوە.

‏یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکەیان ئەوەیە، كاتێك هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە سەردانی کاتیی بۆ ئەمریكا دەكەن، دوای تەوابوونی ڤیزاكانیان لەوێ دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە، بەڵام ئێران بە تۆمەتی پشتیوانیی تیرۆر، خراوەتە لیستەکەوە.

‏بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتانە، یاریزانانی تۆپی پێ ناگرێتەوە كە بۆ بەشداریكردن لە جامی جیهانی 2026 دەچنە ئەمریكا.

‏ترەمپ لەبارەی بڕیارەكەی بۆ قەدەغەكردنی گەشتی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە بۆ ئەمریكا دەڵێت، ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا روویدا نایانەوێت لە ئەمریكا رووبدات و كێشەی ئەمنی بۆ وڵاتەكەیان دروستبێت.

‏ترەمپ باسی لەوەش کرد، “دواین هێرشە تیرۆرستییەکەی شاری بۆڵدەریی کۆلۆرادۆ ئەو مەترسییە گەورەیە پشتراستدەکاتەوە کە لەسەر وڵاتەکەمان هەیە بە هاتنی هاووڵاتییانی دەرەوە کە بەشێوەیەکی رێکوپێک وردبینییان بۆ نەکراوە، رێگە بەو کەسانە نادەین بێنە نێو وڵاتەکەمانەوە کە دەیانەوێت زیانمان پێ بگەیەنن و هیچ شتێک نامانوەستێنێت لەوەی ئەمریکا بپارێزین.”

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 16468
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 136365
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 112261
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 114932
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 114835
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 114168
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 126497
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 127443
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 128519
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 130315
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 52333
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 125798
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 54723
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 121900
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 54406
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 129860
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 53854
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 53273