گیان لەدەستدانی كچێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، كچێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك له‌لایه‌ن منداڵێكی دیكه‌وه، ئه‌و كچه نۆ ساڵانه گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه". پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كچێكیان به برینداری هێنایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه به‌ناوی (س،ع،ێ) ته‌مه‌ن نۆ ساڵ كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی دابانی قه‌زای حاجیاوابو، شوێنه‌واری گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه هه‌بو، له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له‌ڕێگا بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه، به‌گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاری "كاتێك كچه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكی دیكه له‌ماڵی باپیری بوه له گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌شی ڕانیه، له‌و كاته‌دا یه‌كێك له‌منداڵه‌كان ده‌ستكاری چه‌كی كردوه فیشه‌ك به‌ر كچه‌كه كه‌وتوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دوای گه‌یشتنی تیمی به‌ڵگه‌كانی تاوانی ڕاپه‌ڕین بۆشوێنی ڕوداوه‌كه، له شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی كڵاشینكۆف له‌گه‌ڵ دو قه‌وانی ته‌قیو، بۆ زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".