المطلع
عاجل

post-image

کۆمەڵێک سکاڵای یاسایی لە چاوەڕوانی هەندێک لە پارێزگارەکانی عێراق دایە


22:39 تایبەت بە (المطلع)
2023-11-29
77

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە (29ـی تشرینی دووەمی 2023)، ئاشکرای کرد کە مەیلی تۆمارکردنی سکاڵا هەیە دژی هەندێک لە پارێزگارەکان کە سەرچاوەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی "موتەڵع"ـی ڕاگەیاند کە "ژمارەیەک پارێزگار هەن کە توانا و سەرچاوەکانی دەوڵەتیان بەکارهێناوە لەبەر هۆکاری هەڵبژاردن و پێشێلکردنی ڕێنمایی و بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەحەممەد شەیاع سودان-یان کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی ئەم کارە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک لە پارێزگارەکان دۆسیەی دابەشکردنی زەوییان بەکارهێناوە سەرەڕای فەرمانی سودانی بۆ چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەروەها دۆسیەی خزمەتگوزارییەکان و چەندین بابەتی دیکە کە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەکارهێنراون".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو پارێزگایانە لیستی هەڵبژاردنیان پێکهێناوە لە پارێزگاکانی خۆیاندا و چاوەڕێی چەندین سکاڵا دەکەن لەلایەن دەستەی چاودێرییەوە کە دەست بە تۆمارکردنی سکاڵا دژی ئەو پارێزگارانە دەکەن".
شایەنی ئاماژەیە، فراکسیۆنە سیاسییەکان ڕەتیان کردەوە ڕەزامەندی لە بڕیارێک بدەن بۆ کشانەوەی دەستی پارێزگاران تا کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە (18ـی کانونی یەکەمی 2023) بەڕێوەبچێت.
پێشووتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە هۆکاری نەدانی بودجەی تەرخانکراوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەوەیە کە بۆ کاری بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەکار نەهێنرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

دەمیرتاش:بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بون

دەمیرتاش:بڕیارەکانى دادگاى ئەنقەرە بۆ ئێمە چاوەڕوانکراو بون

2024-05-19 01:22 3
هەڵبژاردەی نەتەوەیی تایکواندۆی پیاوانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

هەڵبژاردەی نەتەوەیی تایکواندۆی پیاوانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

2024-05-19 01:08 3
حەشدی شەعبی لەناوبردنی مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی بۆ داعش لە باکووری دیالە راگەیاند

حەشدی شەعبی لەناوبردنی مۆڵگەیەکی پشتیوانی لۆجستی بۆ داعش لە باکووری دیالە راگەیاند

2024-05-19 01:03 4
لە شاری هەولێر دوو شەقامی سەرەکی بەناوی پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی کران

لە شاری هەولێر دوو شەقامی سەرەکی بەناوی پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی کران

2024-05-19 00:50 3
دۆناڵد ترەمپ: وڵاتەکەمان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەچێت بەهۆی کەسانی گەمژەوە

دۆناڵد ترەمپ: وڵاتەکەمان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەچێت بەهۆی کەسانی گەمژەوە

2024-05-19 00:47 3
دەنگدانی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو دواخراو

دەنگدانی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو دواخراو

2024-05-19 00:21 5
فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان ڕێنماییدا بە دامەزراندنی ئەکادیمیای زانستی و ڕاهێنان بۆ کاری هەواڵگری

فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان ڕێنماییدا بە دامەزراندنی ئەکادیمیای زانستی و ڕاهێنان بۆ کاری هەواڵگری

2024-05-19 00:15 2
ئاگر له‌ ده‌غڵودان و بەرووبوومی جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک كه‌وته‌وه‌

ئاگر له‌ ده‌غڵودان و بەرووبوومی جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک كه‌وته‌وه‌

2024-05-18 23:35 2
ئارێز عەبدولڵا: پارتی هانی تورکیا دەدات جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە

ئارێز عەبدولڵا: پارتی هانی تورکیا دەدات جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە

2024-05-18 22:53 2
وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو قاچاغچی نەوتی  لە بابل راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو قاچاغچی نەوتی لە بابل راگەیاند

2024-05-18 22:36 3
حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

2024-05-18 21:39 3
کوڕ و کچێک لە رووباری سحێلا لە سنووری زاخۆ خنکان

کوڕ و کچێک لە رووباری سحێلا لە سنووری زاخۆ خنکان

2024-05-18 21:20 3
گروپەکانی یەمەن کەشتییەکی یۆنانیان بۆردۆمان کرد

گروپەکانی یەمەن کەشتییەکی یۆنانیان بۆردۆمان کرد

2024-05-18 21:04 3
بەبەڵگە.. کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دوانەخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

بەبەڵگە.. کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دوانەخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

2024-05-18 19:50 3
حەج و عومرەی هەرێم:یەکەم گەشتی زیارەتکاران و حاجیان لە 27ـی ئایاردا دەستپێدەکات

حەج و عومرەی هەرێم:یەکەم گەشتی زیارەتکاران و حاجیان لە 27ـی ئایاردا دەستپێدەکات

2024-05-18 18:34 7
سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی دەکات

سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی دەکات

2024-05-18 18:25 3
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە گەڕێکی دیکەوە

هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە گەڕێکی دیکەوە

2024-05-18 18:04 4
سودانى فەرمانی لابردنی سەرجەم زیادەڕەوییەکانی بەردەم پرۆژەی (پردی غەزە) دەدات

سودانى فەرمانی لابردنی سەرجەم زیادەڕەوییەکانی بەردەم پرۆژەی (پردی غەزە) دەدات

2024-05-18 17:34 3