ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون لە فەڕەنسا زیادی کردووە
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند، كه ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لە ساڵی 2022 لە فەڕەنسا لەلایەن هاوسەرەکانیان یان هاوسەرە پێشووەکانیانەوە کوژراون گەیشتە 118 ئافرەت.
وەزارەتەکە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم ژمارەیە ئەوە بەدیار دەخات قوربانیانی ئافرەت لەدەست هاوسەرەکانیانەوە زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2021 دا، کە 122 حاڵەتی کوشتنی ژنان بە دەستی هاوژینەکانیەوە تۆمارکراوە، لە کاتێکدا 27 پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون.
ڕۆژنامەی Le Monde ڕایگەیاند کە هەر سێ ڕۆژ جارێک ئافرەتێکی فەڕەنسی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت بەهۆی زیادبوونی ناکۆکی و توندوتیژی خێزانی.
بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە هاوکات دەبێت لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی ئافرەتێک لەسەر ڕێگایەک لە ناوچەی چامبرەی لێە تۆرز، دواتر ڕوون کراوە کە بکوژەکە هاوسەرەکەیەتی، بەڵام لە ماوەی دوو ڕۆژدا پۆلیس توانی بکوژەکە دەستگیری بکات و دەرکەوت کە بکوژەکە و قوربانییەکە 4 منداڵیان هەیە و مێردەکەشی تۆمەتبارکراوە بە تاوانی کوشتن.