پەرلەمانتارێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە: هەمواری پلە بەندی مووچە ناکرێت
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیشراقەت کانون زوهیر شەهید فەتلاوی ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند هەموارکردنەوەی پلە بەندی مووچەی فەرمانبەران ئەستەم بووە و هیچ هەموارکردنێک جێبەجێ ناکرێت بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی.
فەتلاوی بە ئاژانسی "موتەڵع" ی ڕایگەیاند " لیژنەی فەرمانی دیوانی (24 س) کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێکهێنرا لەبارەی پلە بەندی مووچەی فەرمانبەران ڕاسپاردەی دەرکردووە و وەک چاندنی خۆڵەمێش وایە لە چاوەکاندا و ڕوون و ئاشکرایە کە ئەستەمە گۆڕانکاری لە مووچە بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم پرسە ئاڵۆزە و ئەستەنە بە ئاسانی هەمواری پلە بەندی مووچە بکرێت، بەهۆی زۆری دامەزراندنەوە کە بوەتە هۆی بارگرانی بەسەر بودجەدا."
وتیشی، "ئەو ناکۆکییانەی لەسەر پلە بەندی مووچە هەیە سەرلێشێواوی لە بڕیاردا خروستکردووە وکاریگەری نەرێنی لێکەوتوەتەوە."
لیژنەی فەرمانی دیوانی کە پێکهێنرا بۆ ڕەچاوکردنی هەمواری پلە بەندی مووچە، پێشنیاری خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ بڕیاردان.