المطلع
عاجل

post-image

پرۆژە بڕیاری بە ئەندامبوونى هەمیشەیى فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان شکستیهێنا

01:03 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2024-04-19
32

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا مافى ڤیتۆى دژى پرۆژەبڕیارى بە ئەندامبوونى هەمیشەیى فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەکارهێنا.

لە کۆبوونەوەى رۆژى پێنجشەممە 18ـى نیسانى 2024، وڵاتى جەزائیر  پرۆژەبڕیارى وەرگرتنى فەڵەستینى وەکو ئەندامى هەمیشەیى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشکرد و لە ئەنجوومەنى ئاسایش پرۆژەبڕیارەکە خرایە دەنگدانەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، 12 ئەندامى ئەنجوومەنەکە رەزامەندیاندا بە ئەندامبوونى هەمیشەیى فەڵەستین و دوو ئەندام دەنگیاننەدا، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا مافى ڤیتۆى دژى پرۆژەبڕیارەکە بکارهێنا.

جەزائیر لە پرۆژەبڕیارەکەدا داواى ئەوەى کردبوو، فەڵەستین وەکو ئەندامى هەمیشەیى نەتەوەیەکگرتووەکان وەربگیردرێت، ڤیتۆکەى ئەمریکا بۆ رێگەگرتن بوو لە کردنەوەى دەرگا بەڕووى فەڵەستیندا تاوەکو ببێتە ئەندامى هەمیشەیى.

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، رووسیا، چین، فەڕەنسا و بەریتانیا ئەندامى هەمیشەیى نەتەوەیەکگرتووەکانن و مافی ڤیتۆیان دژى بڕیارەکان هەیە.

فەڵەستین لە 29ـى تشرینى دووەمى 2012، بووەتە ئەندامى چاودێرى نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوەش پاش ئەوەى بەئەندامبوونى خرایە دەنگدانەوە و 138 دەنگى بەڵێى لە کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەدەستهێنا، نۆ ئەندام دژى بوون و 41 ئەندامى نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەنگیاننەدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتی چوونی بۆ هەڵەبجە وەرگەڕاوە

2024-06-30 13:00 4
هەژدە کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون لەچەند تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە نەیجیریا

2024-06-30 09:22 4
هەشت مانگ بەسەر دەستگیرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دهۆک تێدەپەڕێت

2024-06-30 08:12 25
شاڵاو رەسول: هەولێر شاری بە دەریاچەو خۆ نمایش کردنی ناوێ ئاوی خواردنەوەی پێویستە

2024-06-30 07:44 20
گەنجێک لە شاری هەڵەبجە دەستگیرکراوە بەهۆی کۆمێنێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک

2024-06-30 00:19 28
هەڵبژاردەی سویسرا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ دوای بردنەوەی بەرامبەر ئیتاڵیا

2024-06-29 23:14 9
تۆپخانەی سوپای تورکیا لەنزیک ناوەندی شارۆچکەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک كەوتەوە

2024-06-29 23:01 11
فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات

2024-06-29 22:10 10
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد کرا

2024-06-29 16:58 10
گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئەنجامەکانی بەرایی ئاشکرا کرا

2024-06-29 14:50 12
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری لە ئامێدی دەستگیرکراوە

2024-06-29 13:58 30
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی هەڵوێست لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت "پارتی هاوکارە"

2024-06-29 13:15 31
ئەوەس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای دیالە لەشاری خانەقین دەستگیرکرا

2024-06-29 12:18 14
ئەنجامەكانی بەرایی و فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بزانه

2024-06-29 09:42 10
ئەفسەرێکی پلەداری پێشمەرگە لەهەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2024-06-29 08:35 30
حكومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ لەمانگی داهاتوو كردە پشووی فەرمی

2024-06-28 14:09 14
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستیپێکرد و لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

2024-06-28 09:04 19
سەرۆک کۆماری عێراق هەموارى یاساى قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى و گۆڕینى رەگەز پەسەندکرد

2024-06-27 19:06 35