پاریس سانجێرمان بووه پاڵه‌وانی فه‌ره‌نسا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌مشه‌و بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ش دوای دۆڕانی مۆناكۆی ركابه‌ری به لیۆن.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 31ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی مۆناكۆ به 2-3 گۆڵ به یانه‌ی لیۆن دۆڕا، به‌مه‌ش جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ پاریس بووه 12 خاڵ و ته‌نیا سێ گه‌ڕیش له خوله‌كه‌دا ماوه.
به‌م شێوه‌یه پاریس سانجێرمان بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه و بۆ جاری 12 نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
مۆناكۆ له پله‌ی دووه‌مه به 58 خاڵ و ململانێی ئه‌وه ده‌كات وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی چامپیۆنزلیگ بكات.
پاریس دوێنێ یاریی خۆی له گه‌ڕی 31 له‌گه‌ڵ لوهاڤه‌ر كرد و به 3-3 گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ ئه‌مشه‌و دواكه‌وت.
پاریس خۆی بۆ یاریی داهاتووی ئاماده ده‌كات، كه چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ دۆرتموندی ئه‌ڵمانی له یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.