المطلع
عاجل

post-image

وەفدی ئیمراڵی پەیامی نوێی ئۆجەلان ئاشكرادەكات ‏


01:17 كوردستان
2025-07-07
87228

وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشكراكردو دەڵێت، ئۆجەلان لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی، پڕۆسەی چارەسەری چوەتە قۆناغێكی نوێ و بەرپرسیارێتی هەموانە پابەندبن بە داخوازییەكانی پڕۆسەكەوە.

‏وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كە دو سەعات و نیوی خایاندوە، كۆبونەوەیەكی زۆر باش بوە.

‏وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی جەختی كردۆتەوە كە ئۆجەلان تەندروستی باشە و ورەی بەرزە. لە كۆبونەوەكەماندا ئۆجەلان جەختی كردەوە كە پڕۆسەی چارەسەری چوەتە قۆناغێكی نوێ، بەرپرسیارێتی هەموانە پابەندبن بە داخوازییەكانی پڕۆسەكەو ئەو هەنگاوە نوێیانە كە دەبێت بنرێن.

‏بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئۆجەلان لەبارەی كۆبونەوەی نێوان وەفدی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان كە بڕیارە سبەی دوشەممە بەڕێوەبچێت، وتویەتی، كۆبونەوەیەكی "مێژویی" دەبێت.

‏وەك لە راگەیەندراوەكەی وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتیدا هاتوە، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە، ئەو لیژنەیەی كە لە پەرلەمانی توركیا پێكدەهێنرێت رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە ئاشتی و چارەسەردا.

‏وەفدەكە وتیشی، لە كۆبونەوەكەدا بەر بەهێزیی ئومێد و متمانەو باوەڕ كەوتین بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیموكراسی لە توركیا.

‏لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا، وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا گوێبیستی ئەوە بون كە چەند سەربازێكی توركی بەهۆی كاریگەریی غازی میسانەوە لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، "ئەو روداوە بوە مایەی خەمێكی قوڵ بۆ ئۆجەلان و بۆ هەمومان."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 66957
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 83870
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 207354
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 184749
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 185454
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 186559
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 184961
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 194681
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 198034
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 199011
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 200891
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 65591
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 193857
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 69717
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 137901
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 67339
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 200930
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 68474