المطلع
عاجل

post-image

وەزیری کۆچ و کۆچبەران:نووسراوی فەرمیمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی دەستبکات بە داخستنی کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک


23:59 عێراق
2024-04-17
36

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستانى تۆمەتبار کرد بەوەى رێگریی لێدەکات، بچێتە ناو کامپی ئاوارەکانی دهۆک.

وتیشى: "دووچاری سەرسوڕمان بوون، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگە نادات بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شنگال".

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت: "نووسراوی فەرمیمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی دەستبکات بە داخستنی کامپی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک".

بەوتەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە تەنیا لە شاری دهۆک، نزیکەی شەش هەزار خێزان لە پێکهاتەی ئێزدییەکان ناویان تۆمارکراوە و خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام بە نووسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووچاری سەرسوڕمان بووین، کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەتدەکاتەوە و گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە پەیوەست دەکات بە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی شنگالەوە، کە ئەو بابەتە ئیشی ئێمە نییە".

ئیڤان جابرۆ رایگەیاند "لە راستیدا ئێمە پەنامان بۆ دادگای فیدراڵی بردووە، جگە لەوەش ماوەیەک لەمەوبەر ویستوومانە بچینە کامپی ئاوارەکان و بەسەریان بکەینەوە، بەڵام دووچاری سەرسوڕمان بووین بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە قەدەغەی سەردانی وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەکات بۆ کامپی ئاوارەکان لە دهۆک، مەرجی رێگەدانەکەشیان بەستووەتەوە بە کشانەوەی داواکەمان لە دادگای فیدراڵی، بەڵام من داواکە ناکشێنمەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

2024-06-26 13:36 7
سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

سەرۆکایەتی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد

2024-06-26 12:05 17
بەهۆکاری نادیار کارەبا لە تەواوی شاری سلێمانی کوژرایەوە

بەهۆکاری نادیار کارەبا لە تەواوی شاری سلێمانی کوژرایەوە

2024-06-26 10:50 14
گروپێکی چەکداری داوایکرد دەستبەجێ هێزەکانی تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەجێبهێڵن

گروپێکی چەکداری داوایکرد دەستبەجێ هێزەکانی تورکیا خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەجێبهێڵن

2024-06-26 09:44 22
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەرکەوتنێکی كوشندەی بەدەستهێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە کۆپا ئەمەریکا

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەرکەوتنێکی كوشندەی بەدەستهێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە کۆپا ئەمەریکا

2024-06-26 09:06 6
لە کۆسۆڤۆ بۆمب و تەقەمەنی چێندراو کە لە جەنگی جیھانی دوومەوە چێنراوە دۆزرایەوە

لە کۆسۆڤۆ بۆمب و تەقەمەنی چێندراو کە لە جەنگی جیھانی دوومەوە چێنراوە دۆزرایەوە

2024-06-26 00:28 12
کەنەدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات خاکی لوبنان بەجێبهێڵن

کەنەدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەزووترین کات خاکی لوبنان بەجێبهێڵن

2024-06-25 23:11 9
خەمیس خەنجەر سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات لەهەوڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

خەمیس خەنجەر سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات لەهەوڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان

2024-06-25 22:48 29
قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم لە دواکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

2024-06-25 21:27 26
سوپای تورکیا ئامادە دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی  پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا ئامادە دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان

2024-06-25 20:04 22
تەرمی ئافرەتێک لە زەوییەکی چۆڵ لە ناوچەی ئيسنیورت ئاردیچلی لە ئیستەنبوڵ دۆزرایەوە

تەرمی ئافرەتێک لە زەوییەکی چۆڵ لە ناوچەی ئيسنیورت ئاردیچلی لە ئیستەنبوڵ دۆزرایەوە

2024-06-25 17:47 9
دادگای سلێمانی بکوژی خواناس وریا بە زیندانی هاتاهەتایی سزادا

دادگای سلێمانی بکوژی خواناس وریا بە زیندانی هاتاهەتایی سزادا

2024-06-25 16:08 30
دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی کێستە لەسنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک بینران

دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی کێستە لەسنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک بینران

2024-06-25 15:33 24
گەنجێک لەکاتی کارکردنیدا لە کارگەیەکی شیش گیانی لەدەستدا

گەنجێک لەکاتی کارکردنیدا لە کارگەیەکی شیش گیانی لەدەستدا

2024-06-25 13:30 20
پۆستی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەدرێتە بەنگین ڕێکانی

پۆستی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەدرێتە بەنگین ڕێکانی

2024-06-25 13:07 23
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی پێشوازییان لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی پێشوازییان لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد

2024-06-24 20:21 10
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی خەڵکی شەنگال بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی خەڵکی شەنگال بۆ زێدی خۆیان ڕاگەیاند

2024-06-24 19:50 25
کۆبوونەوەی نۆزدەیەمی وڵاتانی ئەندام لە کۆڕبەندی وتووێژی هاریکاری ئاسیا لە تاران بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی نۆزدەیەمی وڵاتانی ئەندام لە کۆڕبەندی وتووێژی هاریکاری ئاسیا لە تاران بەڕێوەچوو

2024-06-24 18:43 15