وەزارەتی نەوت میکانیزمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی بەنزین و کاتی جێبەجێکردنی ئاشکرا دەکات
وەزارەتی نەوت میکانیزمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی بەنزین و کاتی جێبەجێکردنی ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەبێتە بەروارێک بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی بەنزین، ئاماژەشی بەوەدا کە پرۆسەکە لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیدا ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، حوسێن تالیب لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی "موتەڵع" ڕایگەیاند، "لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سیستەمی کۆکردنەوە و پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی بەنزین جێبەجێ دەکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەم سیستەمە ئەنجامدراوە و سەرکەوتوو بووە".
حوسێن تاڵیب وتیشی: "پرۆسەکە لەژێر چاودێری بانکی ناوەندی عێراقدا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە ئەو سەرچاوانەی ڕۆژانە کۆدەکرێنەوە بەشێکی گرنگن لە بەهێزکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هەموو وڵاتاندا سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێ دەکرێت و ئەم هەنگاوە لە ڕێنماییەکانی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی سیستەمە شارستانییەکانی جیهان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بانکە حکومییەکان هەماهەنگی خۆیان نیشانداوە لە بەدەستهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتیان"، هەروەها جەختیکردەوە، "پێدانی پارەی ئەلیکترۆنی ڕێگری دەکات لە کەیسەکانی گەندەڵی و دانەوەی بڕە پارەیەکی زیاتر، بۆیە ئەو کردارە دەبێتە جێگەی متمانەی هاوڵاتیان".