وەزارەتی ناوخۆی سعودیە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ چوارەم ئەندامی یەک بنەماڵە ئاشکرا کرد
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە 23ـی مانگی چواری 2024، چوارەم کەس لە بنەماڵەی ڕوەیلی لەسێدارەدران و ئەمەش پێداچوونەوەیەکە بۆ ناوی کۆتا کەیس کە تێیدا تۆمەتبارێک لەسەری لە سێدارەدرا دوای سەلماندنی تاوانەکەی: حسێن بن مەعازەر بن حوەیل ئەلقەوەی ئەلروەیلی کە هاوڵاتییەکی سعودی بە ناوی حموود بن خەلف بن عەواد ئەلعنزی بەهۆی ناکۆکیەوە بە تەقەکردن لێی کوشتویەتی.
بەرپرسانی ئاسایشی سعودیە توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن و دوای لێکۆڵینەوەکە لە ئەنجامدا تەقەکەرەکە تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی تاوانەکەی و بە ڕەوانەکردنی بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە، سزای لەسێدارەدانی لەلایەن دادگای باڵاوە بۆ دەرچوو و بە فەرمانێکی شاهانە ڕەزامەندی درایە ئەم بڕیارە بۆ جێبەجێکردنی و حوکمی لەسێدارەدان جێبەجێکرا وەک تۆڵەکردنەوە لە دژی تاوانبارەکە لە رۆژی چوارشەممە (1ـی ئایاری 2024) لە ناوچەی جەوف لە وڵاتی سعودیە.