المطلع
عاجل

post-image

وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا هاورده‌كردنی كۆمپیوته‌ر و پرینته‌ری چینی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


20:23 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-12-08
31245

وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ نیازی خۆی ڕاگه‌یاند كه‌ ورده‌ ورده‌ كڕینی ئه‌و كۆمپیوته‌ر و پرینته‌رانه‌ ڕابگرێت كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی چین خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن یان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
كۆنگرێس یاسای ڕێگه‌پێدانی به‌رگری نیشتمانی به‌ بڕی 900 ملیار دۆلار په‌سه‌ند كرد، كه‌ ڕكابه‌ری ئابوری و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ چین داده‌ڕێژێته‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی سنورداركردنی نوێی وه‌به‌رهێنان و قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمه‌ڵێك ته‌كنه‌لۆژیای چینی به‌رفراوان له‌ زنجیره‌كانی دابینكردنی پنتاگۆن و فراوانكردنی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسی و هه‌واڵگرییه‌كان بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌ جیهانییه‌كانی په‌كین.

یاساكه‌ كه‌ خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ بڕی هه‌شت ملیار دۆلار له‌ سه‌روی داواكاری كۆشكی سپی به‌رزده‌كاته‌وه‌، زیادكردنی موچه‌ی سه‌ربازانی وه‌رگیراو به‌ ڕێژه‌ی 4% له‌خۆده‌گرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فراوانتر ده‌كات، وه‌به‌رهێنانی نوێ ئاراسته‌ ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی قه‌ڵغانی موشه‌كی گۆڵدن دۆم و به‌رنامه‌كانی مۆدێرنكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.

به‌پێی ده‌قی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی به‌رگری ساڵی 2026، "وه‌زیری جه‌نگ ده‌سه‌ڵاتی كڕینی كۆمپیوته‌ر یان چاپكه‌ری نییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر، پێشكه‌شكار، یان دابینكه‌ر لایه‌نێكی یاسایی چینی بێت".
قه‌ده‌غه‌كردنی كڕینی كۆمپانیاكانی بایۆته‌كنه‌لۆژیای چینی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ربازییه‌كان یان ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، سنورداركردنی پنتاگۆن له‌ كڕینی پاتری پێشكه‌وتو، پێكهاته‌كانی فۆتۆڤۆڵتایك، مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ر و بایۆ میتال له‌ لایه‌نه‌ بیانییه‌كانی نیگه‌رانكه‌ر، هه‌روه‌ها پێویستی به‌ لابردنی قۆناغ به‌ قۆناغی كۆمپیوته‌ر و چاپكه‌ر و ئامێره‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ چین دروستكراون تا ساڵی 2028.
جگه‌ له‌ ڕێوشوێنه‌ ئابورییه‌كان، یاساكه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ستافی كاروباری ناوچه‌یی تایبه‌ت به‌ چین له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كاندا جێگیر بكات بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی بازرگانی، ته‌كنه‌لۆژیا و ژێرخانی چین له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، له‌وانه‌ ده‌ستپێشخه‌ری پشتێن و ڕێگا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 32753
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 49610
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 172339
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 147577
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 150106
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 150364
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 149917
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 161716
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 164693
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 164135
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 166012
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 58024
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 160135
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 61598
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 129249
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 60115
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 165832
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 60695