هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ئیندۆنیسیای بردەوە و گەیشتە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024
لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان هەڵبژاردەی نیشتمانی بە دوو گۆل بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە ئیندۆنیسیا هێنا و گەیشتە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024.
لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، هەڵبژاردەی عێراق روبەڕووی ئیندۆنیسیا بوەوە.
لە گێمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو بەڵام لە خولەکی 19 ئیڤار جینەر توانی بە گۆڵێک ئیندۆنیسیەکان پێشبخات، زۆری نەخایاند لە خولەکی 27 زەید تەحسیت ئەنجامەکەی بۆ عێراق یەکسانکردەوە و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەم هەردوولا هەوڵی گۆڵی پێشکەوتنیان دەدا و عێراقییەکان باشتر بوون بەڵام هێرشەکانی هیچ لایەکیان گۆڵی لێنەکەوتەوە و پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو، لە تایمی یەکەم و لە خولەکی حەوت عەلی جاسم گۆڵی پێشکەوتن و بردنەوەی بۆ شێرەکانی رافیدەین تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش عێراق سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 مسۆگەر کرد و پلەی سێیەمی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵانشی بەدەستهێنا.