نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى قه‌ته‌رى تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌حمه‌د بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كرد.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوەله كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
شاندى قه‌ته‌رى دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى متمانه‌ى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و خوازياره له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا زياتر بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌يى نيشان دا كه له بواره‌كانى وزه، گه‌شتيارى، كشتوكاڵ، خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى، خۆشحاڵيى خۆى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه زه‌مينه‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌باره، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخاندا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، زۆر هاوبهشييان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌يه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.