مەترسی روودانی تسۆنامی لە باکووری وڵاتی ئەندەنوسیا هەیە
ماوەی چەند رۆژێکە گرکانێکی چالاک لە باکووری ئیندونوسیا مەترسی روودانی تسۆنامی دروستکردووە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەیەک داخرا و هاووڵاتیان لە ناوچەکە دووردەخرێنەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی ئیندونوسیا دەڵێت، خۆڵەمێشی گڕکانەکە بووەتەهۆی داخرانی فڕۆکەخانەی مانادۆ، کە نزیکە لە گرکانی چیای روانگ لە هەرێمی باکووری سولاویسی.
لە ئێوارەی سێشەممەوە گڕکانەکە لە چالاکیدایە و خۆڵەمێشەکەی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر بەرزبووەتەوە، هەروەها تەنها رۆژی چوارشەممە چوار جار هەڵچوونی بورکانی روویداوە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هۆشداری روودانی تسۆنامییان داوە.
دوابەدوای زیادبوونی مەترسییەکان، فڕۆکەخانەی مانادۆ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر داخرا و دەزگاکانی فریاگوزاری دەستیان بە گواستنەوەی هەزاران کەس کردووە کە مەترسی لەسەر ژیانیانە، داوا لە هاووڵاتیانیش کراوە شەش کیلۆمەتر دوور لە چیاکە بن و لەوە نزیکتر نەبنەوە.