مۆسیقاژەنێکی ڕووسی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بەخێوکەرەکەی کرد
مۆسیقاژەنی ڕووسی «ئیسێلۆ چیژێڤسکایا مێنگالیم»ی تەمەن 53 ساڵ لە ئاهەنگێکی خێزانیدا لە تاتارستان لە ڕووسیا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بەخێوکەرەکەی «دانی چیژێڤسکی» تەمەن 22 ساڵ کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "Mirror"ـی بەریتانی، "ئایسلۆ دانیال لە تەمەنی چواردە ساڵیدا لە هەتیوخانەیەکەوە لەلایەن مامۆستای مۆسیقا ئیسێلۆ چیژێڤسکایا كه کاری له هەتیوخانەکە کردووە، بەخێوکردنی کردە ئەستۆ".
ئیسلۆ بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند کە پەیوەندییە ڕۆمانسیەکەی (خۆشەویستی) لەگەڵ دانیال دەستی پێکرد کاتێک بەخێوکردنی گرتە ئەستۆ و بردی بۆ ماڵەوە، وتیشی: "پەیوەندییەکەمان تەواوە، ناتوانین بەبێ یەکتر بژین، هەردووکمان لە هەمان شەپۆلداین".
دوای ئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ئیسلۆ بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی چاودێری منداڵان پێنج منداڵی دیکەیان دەستبەسەردا گرت کە پێشتر ئیسلۆ لە هەمان هەتیوخانە بەخێوکردنیان لە ئەستۆ گرتبوو، چوار کچ و کوڕێک.
ئیسلۆ بە تەواوی بڕیارەکەی بەرپرسانی چاودێری ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە هەوڵ دەدات منداڵەکانی بگەڕێنێتەوە و بیانبات بۆ مۆسکۆ، لەوێ دەتوانن بە ئازادی بژین.