مایکڵ ڕۆبین دەربارەی بارودۆخی تراژیدیای هەرێمی کوردستان وتارێکی نووسی
مایکڵ ڕۆبین، بەڕێوەبەری شیکردنەوەی سیاسەت لە کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەربارەی بارودۆخی تراژیدیای هەرێمی کوردستان لە ڕۆژنامەی واشنتۆن نووسی، "لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان هەوڵیدا هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی سەقامگیر و تەنانەت ناوچەیەک بۆ دەوڵەمەندبوون و هەرێمێکی بێوێنە پیشان بدات"، نوسويەتیش: نەک تەنها دوو بنەماڵەی سیاسی زاڵ - بارزانی و تاڵەبانی - سووکایەتی بە یەکتر دەکەن، بەڵکو لەنێو هەر بنەماڵەیەکدا ئامۆزایەکان ڕق و کینەیی دژی یەکتر دەردەبڕن و لەنێو بارزانییەکاندا، بۆ نموونە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و برایەکەی وەیسی بارزانی، ئامۆزاکەیان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پەراوێز دەکەن.
مایکڵ ڕۆبن ئامەژەی بە دۆخی سەختی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، "بارزانییەکان شانازی بە هۆتێلی پێنج ئەستێرەوە دەکەن، كەچی نەخۆشخانەی جیهانی سێیەم لە هەرێمی کوردستان هەن، هەروەها مووچەو شایستە داراییەکان نادرێت لە کاتێکدا کە دەسەڵاتداران و منداڵانیان ئۆتۆمبێلی جۆری لامبۆرگینی لێدەخوڕن و دیپلۆماتکاران بوتڵی وێسکی دەخۆنەوە بە بەهای دەیان هەزار دۆلار"، لە هەمان کاتدا زۆرێک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان ژیانی خۆیان بۆ ژیانێکی باشتر لە ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە، بەڵام لە دارستانەکانی بیلاڕوسدا دەبەستن یان لە دەریای ناوەڕاستدا دەخنکێن، ئەمانە هاوڵاتی سوری نین کە لە جەنگ ڕادەکەن، بەڵکو ئەو کوردانەن کە لە گەندەڵی دوو بنەماڵەوە هەڵدێن.
هەروەها جەختیکردەوە، کێشەکە تەنها پەیوەندی بە مافەکانی مرۆڤ و شکۆمەندییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە، لە کاتێکی پێشووتردا مەسعود بارزانی هاوکاری دەوڵەتی ئیسلامی «داعش» کرد کاتێک پێی وابوو دەتوانێت لە دژی ڕکابەرەکانی بەکاری بهێنێت، بەمەش واشنتۆن و ئەمەریکا دەزانێت گرەوی دەیان ساڵەی لەسەر پیاوە بەهێزەکانی کورد هەڵە بوو.