مالیکی:جیهان بەرەو پشێوییەک دەڕوات کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت
نوری مالکی رایگەیاند، دەیانەوێت عێراق بکەن بە بەرەیەک کە پانتاییەکەی لە ئێرانەوە دەستپێبکات تا دەگات مەغریب، دەیانەوێت سیاسەتیان بە شێوەیەک رێکبخەن هاوشێوەی وڵاتانی دیکە عێراق بخەنە ژێر رۆشناییەوە.
نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و فەرماندە سەربازییەکان شتێکی ئاساییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵۆزییەکانی ئێستا چارەنوسازە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نایانەوێت عێراق ببیتە بەرەیەکی دیاری ناوچەکە، "ئێمەش سورین لەسەر ئەوەی ببین بە بەرەیەک کە لە ئێرانەوە دەستپێبکات و لە مەغریب کۆتایی بێت."
نوری مالکی ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کوێیە لە کاتی ئەو هەمو دەستدرێژییە بۆ سەر ئیسرائیل، سیستمی نێودەوڵەتی کۆتایی هاتوە و ئەمەش بە مانای ئەوە دێت جیهان بەرەو پشێوییەک دەڕوات کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
باسی لەوەشکرد، لە عێراق بە دوای ڕێکخستنێکی سیاسیدا دەگەرێن کە پارێزگاری لە ئەزمونی سیاسییان بکەت و فراوان بێت تاوەکو بىێتە بەرەیەک کە لە ژێر رۆشناییدا بێت هاوشێوەی وڵاتانی جیهان.