لە ئەمریکا ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو تاقیدەکرێتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو تاقیدەکرێتەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لەڕێگەی دەنگەوە ژیریی دەستکرد کەسی تووشبوو دەستنیشاندەکات.
تاقیکردنەوەکە لە تاقیگەی کلیکی ئەمریکیی کراوە و 267 کەس تیاییدا بەشداربوون کە شەش جار لە هەفتەیەکدا پشکنینی دەنگیان بۆ کراوە بە رەچاوکردنی 'تەمەن، درێژی و کێشیان'، دەرکەوت، 89٪ تەکنەلۆژیاکە توانای جیاکردنەوەی دەنگی تووشبووی نەخۆشیی شەکرەی هەیە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: پشکنینی دەنگ دەکرێت تێچوویێکی کەمتر و خێراییەکی زیاتر بە پشکنینی نەخۆشیی شەکرە بدات بەراورد بە پشکنینەکانی دیکە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: رێژەی وردیی پشکنینەکە بۆ خانمان 89٪ و بۆ پیاوان 86٪ـە کە لە شەش بۆ 10 چرکە ئەنجامەکە دەردەچێت.
بەگوێرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشیی شەکرە، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەکرێت سوود بە 240 ملیۆن کەس بگەیێنێت کە پێشبینیدەکرێت تووشبووی نەخۆشیی شەکرە بن، بەڵام هەست بە نیشانەکانی نەکەن.