لیژنەی کاری پەرلەمان:ژمارەیەک بڕیار ورێکاری یاسایی بۆ رێگریکردن لەبەکارهێنانی"چاودێری کۆمەڵایەتی"بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گیراوەتەبەر
لیژنەی کاری پەرلەمان،ئەمڕۆ سێشەممە،تۆمارکردنی سکاڵا وپێشێلکاری لەبارەی بەکارهێنانی دۆسییەی چاودێری کۆمەڵایەتی لەلایەن حیزبەکان وژمارەیەک پاڵیۆراو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خستەڕوو.
ئەمیر مەعمووری ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکدا بەئاژانسی "موتەڵع"ی ،راگەیاند"سکاڵا وپێشێلکارییەکی زۆر لەبارەی بەکارهێنانی دۆسییەی چاودێری وپاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستنیشانکراوە،ولایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراون بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە".
مەعمووری وتیشی"رێکاری یاسایی دژی کەسانی تێوەگلاو بەم بابەتە دوای ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەگیردرێتەبەر".
ئاماژەیشیدا"لەدوای سکاڵاکان چەندین بڕیار دەرکراون لەنێویاندا ڕاگرتنی بڵاوکردنەوە وتۆمارکردنی ناوەکان لەئێستادا لەتۆڕی چاودێری وپاراستنی کۆمەڵایەتی".
روونیشیکردەوە" دەبێت پاڵپشتی چینی کەمدەرامەتی سوودمەند لەدۆسییەی چاودێری وپاراستنی کۆمەڵایەتی بکرێت نەک گێچەڵکردنیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چونکە بەهەموو جۆرێک رەتکراوەیە ولیژنەی کاری پەرلەمانیش بەردەوامە لەبەدوداچوونی ئەم بابەتە".