له هیندستان تیپی هونه‌ری شاریا چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی نمایش كرد
له هیندستان تیپی هونه‌ری شاریا چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی نمایش كرد.
وەزارەتی لاوان و ڕۆشنبیری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تیپی هونه‌ری شاریا سه‌ردانی هیندستانی كردووه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كانی یادی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته و به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش كرد".
له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیدا، تیپی هونه‌ری شاریا، له شاری "گوهاتی" ویلایه‌تی "ئه‌سام" نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی فۆلكلۆری كوردی پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها له هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری هیندستان و ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندی کولتووری لە وەزارەتی دەرەوە تیپی شاریا به نمایشی چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی سه‌رنجی به‌شداربووانی فێستیڤاڵی نیشتمانی هیندستانی ڕ‌اكێشا.
تیپه‌كه، نوێنه‌رایه‌تی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی هیندستان كراوه.
شایەنی باسە، تیپی هونەری شاریا لەلایەن ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە هەردوو فێستیڤاڵی "سەما و میوزیك" به‌شداری بكات..