فڕۆکەیەکی میسری گەڕایەوە میسر بەهۆی ئەوەی تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو دوای فڕینی
فڕۆکەیەکی میسری گەڕایەوە میسر بەهۆی ئەوەی تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بەرەو شانشینی عەربستانی سعودیە فڕی.
کۆمپانیای میسر ئێر ڕایگەیاند کە فڕۆکەی MS4413 جۆری B737-800ـە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کتوپڕ لە یەکێک لە سیستەمەکانی فڕۆکەکە و دوای ماوەیەکی کورت لە فڕین، بووە هۆی ئەوەی فەرماندەی فڕۆکەکە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بورج ئەلعەرەب بەپێی ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی و ئاسایش.
فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی بورج ئەلعەرەبەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جیدە بەبێ هیچ گەشتیارێک بەڕێکەوتبوو، چونکە بڕیاربوو لە فڕۆکەخانەی جێدە عومرەکارانی میسری لە فڕۆکەخانەی بۆ فڕۆکەخانەی بورج ئەلعەرەب لە میسر بگوازێتەوە.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی میسر، فڕۆکەیەکی دیکەی بۆینگ B737-800 کە لە فڕۆکەخانەی قاهیرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی جیدە بەڕێکەوت، 140 عومرکارەکەی لە فڕۆکەخانەی جیدە گواستەوە فڕۆکەخانەی بورج ئەلعەرەب لە میسر.