المطلع
عاجل

post-image

غەلای: هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا نییە ‏ ‏


09:42 عێراق
2025-11-09
27479

ئەمڕۆ یەکشەممە،جومانه غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا نییە، هاوکات ئاماژەی بە دیاریکردنی 97 وێستگەی هەڵبژاردن بۆ ئاوارەکان کرد.
‏غەلای، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ووت: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی زۆر باش لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری پارێزگاکاندا دەستیپێکرد.
‏ئاماژەی بەوەشدا : ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە مافی دەنگدانیان هەیە، گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و سێ سەد هەزار سەرباز.
‏ووتیشی : کۆمیسیۆن 809 بنکەی دەنگدانی کردووەتەوە بە 4501 وێستگەی هەڵبژاردن کە بۆ کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان تەرخان کراوە، و هەموویان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیان بە کار کردووە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گرفتێک.
‏"غلای" ڕوونیشیکردەوە کە دەنگدانی تایبەت ، ئاوارەکانیش دەگرێتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 26 هەزار دەنگدەری ئاوارەیە،و 27 بنکەی دەنگدان و 97 وێستگە لە کەمپەکانن و ئاوارەکانی شنگال لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان بۆیان تەرخان کراوە.
‏جەختی لەوەش کردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت.
‏ئاماژەی بەوەشدا : کۆمیسیۆن ڕاپۆرتی کردنەوەی بنکەکانی بە سەرکەوتوویی بڵاوکردووەتەوە،و ڕاپۆرتێکی نیوەڕۆ بڵاودەکاتەوە بۆ بەدواداچوونی ڕێژەی بەشداریکردن، و دواتر ڕاپۆرتی داخستن دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان بڵاو دەکاتەوە.
‏ئەوەشی خستە ڕوو : کە زیاتر لە 1000 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن کە سەردانی بنکە هەڵبژاردنەکانیان کردووە و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە تێگەیشتوون، جگە لە چاودێرە نێوخۆییەکان کە ژمارەیان زۆرە و بریکارانی پارتە سیاسییەکان کە لە وێستگەکاندا ئامادەن.
‏لەلایەن خۆیەوە، "حەسەن هادی" ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و هەماهەنگییەکی بەهێز لە نێوان کۆمیسیۆن و وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆدا هەیە.
‏ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا نزیکەی نیوە بووە لە کاتژمێرەکانی یەکەمی دەنگداندا.
‏ڕوونیشیکردەوە : ئامێرەکانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی نایاب کار دەکەن و تا ئێستا هیچ گرفتێکی تەکنیکی تۆمار نەکراوە.
‏ئاشکراشیکرد : کە کۆمیسیۆن ژمارەیەک تاقیکردنەوەی تەکنیکی بۆ ئامێرەکانی هەڵبژاردن پێش ڕۆژی دەنگدان ئەنجام داوە، و هێزە ئەمنییەکان وەک دەنگدەر بەشدار بوون لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەکەدا، و ئامێرەکان لێهاتوویی زۆریان سەلماندووە،و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ لە مەیداندا ڕوودەدات، سەرکەوتنی ئەو تاقیکردنەوانە بەرجەستە دەکات، چونکە پرۆسەکە بەپێی ئەوەی بە وردی پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەدەچێت.
‏هادی ئەوەشی خستە ڕوو : کە دەنگدان تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 111149
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 86912
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 89116
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 87675
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 87055
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 99735
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 99697
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 100859
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 103324
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 47437
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 98275
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 48030
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 103030
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 48439
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 102649
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 46845
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 47018
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 115229