عەمار حەکیم:سه‌قامگیری عێراق بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه جه‌ختی له گرنگی سه‌قامگیریی عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌قامگیری عێراق بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ی، رۆژی هه‌ینی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاری بابل له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له رێكخراوه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی كۆبۆوه و رایگه‌یاند كه "سه‌قامگیریی عێراق بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگه. ئه‌وه‌ش پێویستی به سه‌قامگیری ناوخۆیی هه‌یه”.
وتیشی: "درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان، و زاڵكردنی دانبه‌خۆداگرتن و ساڕێژكردنی برینه‌كان به‌سه‌ر دیدگا و مه‌نهه‌جه‌كانی تردا، ڕێبازێكی ئیسلامییه".
حه‌كیم داوای "باوه‌ڕبوون به هاوكێشه‌ی پێكهاته‌كان، كه‌ره‌سته و قوربانیدانه‌كان" ده‌كات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر "راستگۆیی، پره‌نسیپ، و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان كرده‌وه".
هاوكات سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه داوای كرد "شانازی به پڕۆژه‌ی میانڕه‌وی و ناوه‌ندگه‌راییه‌وه بكرێت”.