المطلع
عاجل

post-image

عێراق پێشوازی لە بەیاننامەی كۆمكاری عەرەبی دەكات سەبارەت بە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان


19:25 عێراق
2025-11-14
33793

وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە لێدوانەكەی كۆمكاری عەرەبی ڕۆژی هەینی تایبەت بە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كرد.
بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، كە بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە لێدوانەكەی كۆمكاری عەرەبی دەكات سەبارەت بە بەشداریكردنی ئەركەكەی لە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025.
لە بەیاننامەكەدا ڕوونیكردەوە : كە وەزارەت ڕۆڵی بنیاتنەری نوێنەرایەتی چاودێری بە سەرۆكایەتیی باڵیۆز فائد مستەفا یاریدەدەری سكرتێری گشتی كۆمەڵەكە بەرز دەنرخێنێت و هەوڵە پیشەیی و مەیدانییەكانی كە بەشداربوون لە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە قۆناغە جیاجیاكانیدا، جەختیشی لەسەر پێزانینی بەرزی عێراق بۆ پاڵپشتی كۆمەڵەكە و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ بەهێزكردنی كاری هاوبەشی عەرەبی كردووەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردووەتەوە : پابەندبوونی خۆی بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمكاری عەرەبی و دامەزراوەكانی لە هەموو بوارەكاندا، كە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی عێراقە بە نزیكبوونەوەی هاوبەشی و هاوكاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها بە چەسپاندنی پراكتیزە دیموكراسیەكان كە سەقامگیری و پرۆسەی سیاسییەكەی بەرز دەكەنەوە، لە بەیاننامەیەكی جیادا وەزارەتی دەرەوە سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پیرۆزباییانەی كە لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێشكەش كراون بەبۆنەی هەڵبژاردنە سەركەوتووەكانی ساڵی 2025ی پەرلەمانی عێراق، هەروەها بۆ پاڵپشتی دەربڕینی بۆ پرۆسەی دیموكراسی و چەسپاندنی سەقامگیری وڵات.
ئاماژە بەوەشكراوە : وەزارەتەكە هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی بۆ عێراق و بەرپرسی نوێنەری هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) محەمەد حەسان دەربڕی بۆ ڕۆڵی پاڵپشتیكارانەی لە سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزارەت دەستخۆشی لەو هەوڵە بەنرخەی كردووە كە یونامی ئەنجامیداوە، كە بەشداربووە لە بەرزكردنەوەی شەفافیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕێكخستنی سەركەوتووی بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، وەزارەتەكە هاوكاری بەردەوامی عێراقی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و دەزگاكانی دووپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە ئامانجەكانی سەقامگیری و گەشەپێدان و چەسپاندنی پراكتیكەكانی دیموكراسی لە عێراقدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 128249
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 139700
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 265195
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 246012
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 244979
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 244341
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 242193
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 256146
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 256657
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 255693
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 261065
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 79420
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 252646
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 84740
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 152207
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 79360
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 259569
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 83322