عێراق و میسر تاوتوێی دۆسیەی پیشەسازی دەرمان دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی لەگەڵ "خالد عەبدولغەفار" هاوتا میسرییەکەی تاوتوێی دۆسیەی پیشەسازی دەرمانی کرد، هاوکات "حەسناوی" داوای لە کۆمپانیا میسرییەکان دەکات کەوەبەرهێنان لە کەرتی تەندروستیدا بکەن لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- لە پەراوێزی کارەکانی خولی 77ی ئەنجومەنی گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی"ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی و وەفدی یاوەری ،لەگەڵ "خالد عەبدولغەفار" وەزیری تەندروستی میسر لە بارەگای نوێنەرایەتی کۆماری میسری عەرەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکان،بە ئامادەبوونی "عەبدولکەریم هاشم " باڵیۆزی کۆماری عێراق و "سامان بەرزنجی " وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ژمارەیەک دۆسیە کرد .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری تەندروستی جەختی لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و ڕێنماییەکانی" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران کردەوە ، لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لەوانەش دروستکردن و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی مۆدێرن،لەو ڕوانگەیەشەوە بانگهێشتی کۆمپانیا میسریەکان دەکەین.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-
لە دۆسیەی بە خۆجێیکردنى پیشەسازیى دەرمان و ئاڵوگۆڕکردنى ئەزمونەکان و تۆمارکردنى کۆمپانیا میسریەکان لە عێراق و هەروەها کۆمپانیا عێراقییەکان لە میسر تاوتوێکران، جگە لەوەش گفتوگۆکرا لەسەر جێبەجێکردنى یاسای بیمەى تەندروستى و سوودمەندبوون لە ئەزموون و شارەزایی میسر و وڵاتانی دیکە لەم بوارەدا.
هەروەک هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندی و هاوکاری کردەوە بۆ گەیشتن بە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە هەردوو وڵاتدا.